بومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه ئێران و سلێمانی هه‌ژاند
وێستگه نیوز-پشتیوان جه‌مال
كاتژمێر 6:23 خوله‌كی ئه‌مشه‌و 20ی تشرینی دووەمی 2017، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك كه پلەکەی 5.3 بووه به پێوەری رێخته‌ر، ناوچه‌ی ئیلام و میهران-ی له ئێران و شاری سلێمانی هه‌ژاندووه.
دارا حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزانی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، كاتژمێر 6:23 خوله‌كی ئه‌مشه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ك كه پلەکەی 5.3 بووه به پێوەری رێخته‌ر، ناوچه‌ی ئیلام و میهران-ی له ئێران و شاری سلێمانی هه‌ژاند.
هاوکات ناسیح مه‌لا حه‌سه‌ن، قایمقامی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند، ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه له ده‌ربه‌ندیخانیش روویداوه و هه‌ستیان پێكردووه.
لەلایەکی دیکەوە كاوه عه‌لی، جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند، لای ئه‌وانیش بەهەمانشێوە بومه‌له‌رزه روویداوه، به‌ڵام نازانن پلەکەی چه‌ند بووه.
PM:06:54:20/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 24728
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت