روونكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی سه‌باره‌ت به راگرتنی گه‌شتی به‌غدا- سلێمانی
دیمەنی خۆڵبارین لە بەغدا
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
به‌رپرسێكی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌واڵی راگرتنی گه‌شته‌كانی به‌غدا- سلێمانی دووره له‌ڕاستییه‌وه، به‌ڵكو به‌هۆی خۆڵبارینه‌وه بۆته‌هۆی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا.
دانا محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له ڕاگرتنی گه‌شته‌كانی نێوان به‌غداد- سلێمانی ده‌كه‌ن دووره له ڕاستییه‌وه و وتی "ته‌نها به‌هۆی شه‌پۆلێكی خۆڵبارینه‌وه كه فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدادی گرتۆته‌وه بۆته هۆی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كه".
ناوبراو روونیكرده‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له دوای ئاساییبوونه‌وه‌ی كه‌شناسی تایبه‌ت به خۆڵبارین گه‌شته‌كان ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
شه‌وی شه‌ممه و دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ش شه‌پۆلێكی خۆڵبارین هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه. به‌هۆی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه كه له 25-9-2017 ئه‌نجامدرا، به بڕیاری حكومه‌تی عیراق، گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی راگیراون.
هــ. ر
PM:12:57:30/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 8236
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت