تاهیر عه‌بدوڵا: له‌ماوه‌ی سێ مانگدا سێ ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دۆلار زیان به‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی كه‌وتووه
فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی سلێمانی
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم له چوارچێوه‌ی ئه‌و پاكێجه سزایه بووه كه حكومه‌تی عیراقی به‌سه‌ر هه‌رێمدا سه‌پاندی، له‌وكاته‌شه‌وه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆیان خستوه‌ته گه‌ڕ بۆ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان و له ماوه‌ی سێ مانگیشدا زیانی 500 هه‌زار دۆلار به‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان كه‌تووه.
ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا وتی: "سه‌رۆك كۆماری عیراق و هه‌موو په‌رله‌مانتار و به‌رپرسه كورده‌كان هه‌وڵی جدی خۆیان داوه بۆ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌ڵام به‌داخه‌وه سودییان نه‌بووه".
سه‌باره‌ت به‌مه‌رجه‌كانی حكومه‌تی عیراقی بۆ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌ڕووی گه‌شته‌نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی وتی: "كێشه‌كه له‌وه‌دایه تا ئێستا حكومه‌تی عیراقی مه‌رجه‌كانی خۆی به‌ڕوونی پێ نه‌وتوین، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی باسی هێنانی فه‌رمانبه‌ری فیدراڵی ده‌كه‌ن بۆ چاودێری له‌فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ئێمه لاریمان له‌وه‌ش نه‌بووه لاریمان له یاسای فڕۆكه‌وانی عیراقیش نیه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و مه‌رجه‌ش كه‌باسیان كرد حكومه‌تی عیراقی به‌ڕوونی میكانیزمی جێ به‌جێ كردنی پێ نه‌وتین".
وتیشی: "راگرتنی فڕۆكه‌خانه‌كان دروستكردنی گیروگرفته بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كه به‌شێكن له عیراق".
ره‌تیشیكرده‌وه، هیچ وه‌فدێكی حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراقی له هه‌ولێر بێت به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم.
ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ئاماده‌ی به‌و زیانانه كرد كه به‌هۆی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌ڕووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌ر فڕۆكه‌خانه كه‌وتوه وتی: "زیانێكی گه‌وره به‌رفڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و هه‌موو ئه‌و كۆمپانیا و لایه‌نانه كه‌وتووه كه‌كار له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌دا ده‌كه‌ن، من به‌س باسی ئیداره‌ی فڕۆكه‌خانه بكه‌م رۆژانه (40 هه‌زار بۆ 50 هه‌زار) دۆلار بووه، به كۆی ئه‌و سێ مانگه‌ش نزیكه‌ی سێ ملیۆن پێنج سه‌د هه‌زار دۆلار زیان به‌رئیداره‌ی فڕۆكه‌خانه كه‌وتووه".
له دوای ریفراندۆمه‌كه‌ی 25ی ئه‌یلولی رابردووتر له هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی عیراق چه‌ندین سزای سه‌پاند به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا، یه‌كێك له سزاكانیش بریتی بوو له داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به رووی هاتوو و چوونی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تیه شارستانیه‌كاندا، ئه‌م بڕیاره‌ش له‌به‌رواوری 29ی ئه‌یلوله‌وه خرایه بواری جێ به‌جێ كردنه‌وه، تا ئێستاش كردنه‌وه‌ی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه.
هــ. ر
PM:12:43:28/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 3988
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت