وه‌زیری گواستنه‌وه هۆكاری سه‌ره‌كی چاره‌سه‌رنه‌بوونی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌خاته‌ڕوو
کۆبونەوەی وەزیری گواستنەوە و رێکخراوی فڕۆکەوان
وێستگه نیوز-
مه‌ولود باوه‌موراد وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم هۆكاری سه‌ره‌كی چاره‌سه‌رنه‌بوونی كێشه‌ی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی ئاشكراكردووه كه له‌به‌رئه‌وه‌یه كوردستان ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ نییه و له‌گه‌ڵ هه‌ر رێكخراوێكی جیهانی په‌یوه‌ست به‌فڕۆكه‌وانیش له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته سكاڵا بكه‌ن ده‌یانگه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌و خاڵه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی له‌به‌غدایه و ئه‌وان به‌رپرسیارن.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه رایگه‌یاندووه، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2017/10/3 مه‌ولود باوه‌موراد وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له رێكخراوی فڕۆكه‌وان بۆ په‌ره‌پێدانی فڕۆكه‌وانی و گفتوگۆیان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی كرد.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، رێكخراوی فڕۆكه‌وان بۆ په‌ره‌پێدانی فڕۆكه‌وانی له‌باره‌ی كاردانه‌وه و ڕێگاچاره‌كان و كێشه‌ی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه پڕۆژه‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه كۆنفرانسێك ساز ده‌كه‌ن.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، مه‌ولود باوه موراد، وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن ئاماده‌یی و پشتگیری وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ پرۆژه و كۆنفرانسی رێكخراوه‌كه ده‌ربڕی و ئاشكرای كرد "هۆكاری سه‌ره‌كی چاره‌سه‌رنه‌بوونی كێشه‌ی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان بریتیه له‌وه‌ی ئێمه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ نین و له‌گه‌ڵ هه‌ر رێكخراوێكی جیهانی په‌یوه‌ست به‌فڕۆكه‌وانی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته سكاڵا بكه‌ین ده‌مانگه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌و خاڵه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی له‌به‌غدایه و ئه‌وان به‌رپرسیارن، به‌غداش ئه‌و بڕیاره‌ی به سیاسی كردووه بڕیاره‌كه‌ی هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی و ئیداری و كرداری نییه".
رۆژی 25-9-2017 ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرا و به‌و هۆیه‌شه‌وه په‌رله‌مان و حكومه‌تی عیراق ژماره‌یه‌ك بڕیاریان له دژی كوردستان ده‌ركرد كه یه‌كێكیان راگرتنی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانه و له رۆژی 29-9-2017ه‌وه چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
PM:09:44:03/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 5336
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت