به‌رپرسێكی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی زانیاری سه‌باره‌ت به گه‌شتی "زۆر پێویست"ی گه‌شتیاران ده‌دات
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
به‌رپرسێكی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی عیراق، ئه‌مڕۆ له كاتژمێر 6ی ئێواره سه‌رجه‌م گه‌شته ده‌ره‌كییه‌كان ده‌وه‌ستێت، به‌ڵام گه‌شته ناوخۆییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت، له گه‌شتی زۆر پێویستیشدا گه‌شتیاران ده‌توانن له سلێمانییه‌وه به فڕۆكه بچنه فڕۆكه‌خانه‌كانی تری عیراق و له‌وێوه گه‌شته‌كانیان بۆ ده‌ره‌وه ئه‌نجام بده‌ن.
دانا محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند، سه‌باره‌ت به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق ده‌رباره‌ی ڕاده‌ستكردن یاخود ڕاگرتنی گه‌شته ده‌ره‌كییه‌كانی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و هه‌ولێر، به‌پێی بڕیاره‌كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 29ی ئه‌یلولی 2017، له كاتژمێر 6ی ئێواره سه‌رجه‌م گه‌شته ده‌ره‌كییه‌كانی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كه ده‌وه‌ستێت، به‌ڵام گه‌شته ناوخۆییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
وتیشی "تا چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه كه له ئێستادا به‌جددی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و گه‌شبینین به چاره‌سه‌ركردنی، له گه‌شتی زۆر پێویستدا گه‌شتیاران ده‌توانن له سلێمانییه‌وه به فڕۆكه بچنه فڕۆكه‌خانه‌كانی تری عیراق و له‌وێوه گه‌شته‌كانیان بۆ ده‌ره‌وه ئه‌نجام بده‌ن".
به‌هۆی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌وه، وه‌كوسزایه‌ك به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان بڕیاره له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه حكومه‌تی عیراق رێگه به نیشتنه‌وه‌ی هیچ فڕۆكه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له كوردستان نه‌دات
PM:02:35:29/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 8204
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت