له مه‌خمور پێشمه‌رگه‌و حه‌شدی شه‌عبی یەکتری تۆپباران دەکەن
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و حه‌شدی شه‌عبی له‌مه‌خمور له شه‌ڕێكی قورسدان و پێشمه‌رگه به چه‌كی قورس حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عیراقییه‌كان تۆپباران ده‌كات و به‌شێكی زۆری دانیشتوانی قه‌زاكه‌ش ماڵه‌كانیان جێهێشتووه.
ره‌شاد گه‌ڵاڵی، لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: پێشمه‌رگه پێشتر له‌سه‌ر چیای قه‌ره‌چووغ بوو، ئێستا هاتوونه‌ته خواره‌وه‌و به‌ره‌و مه‌خمور پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن.
وتیشی: "سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی له‌ناو مه‌خمورن و پێشمه‌رگه به چه‌كی قورس بۆردومان ده‌كات و به‌ره‌و مه‌خمور به‌رێگاوه‌ن".
هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كانی ده‌نگی قه‌ره‌چووغ كه نزیكه له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، شه‌ڕ گه‌یشتووه‌ته ناو گۆڵانه‌كانی مه‌خمور و پێكادانی چڕ به‌رده‌وامه.
PM:01:57:26/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 37188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت