بەڤیدیۆ...شەرەکەی ئەمڕۆی مەخمور لە زاری پێشمەرگەیەوە


وێستگە نیوز -

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە لایەن پێشمەرگەیەکەوە گیراوەو لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوی کردوەتەوە ،پێشمەرگە
لە سنووری مەخموور هێڕشێکی حەشدی شەعبی تێک دەشکێنێت.


وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت و پێشمەرگەکەش ئاماژەی پێدەدات ، پێشمەرگە لە سنوری مەخموور هێڕشێکی حەشدی شەعبی تێک دەشکێنێت و سوپای عیراق و حەشدی شەعبی کوژراو دیلیان هەیە.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هێرشێكی فراوانیان كرده‌ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ی مه‌حمودییه‌ی نزیك ره‌عبیعه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وتیشی: "هێرشه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه‌ به‌ تووندی به‌رپه‌رچدراوه‌ته‌وه‌ و تێكشكێندراون".

ئاشكراشیكرد: "حه‌شدی شه‌عبی ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری زۆری هه‌یه‌ كه‌ زیاتر له‌ 20 كوژراوه‌، هه‌روه‌ها دوو زرێپۆشی باجەرو هامه‌رێکیان تێكشكاوه‌ و ده‌یان ئالیه‌تی پێشكه‌وتووی جه‌نگیان له‌ناوبراوه‌".

سه‌رچاوه‌كه‌ وتی: "پێشمه‌رگه‌ له‌و هێرشه‌دا بێ زیان بووه‌و حه‌شدی شه‌عبیش نه‌یتوانیوه‌ بێته‌ پێشه‌وه‌و ئالیەتەکانیان کشاندووەتەوە".

ئەمە لەكاتێكدایە دوێنێ ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: "له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری رابردوودا هێزه‌كانی عیراق هێزێكی زۆری له‌ تانك و زرێپۆش و هامه‌ر و چه‌ك و ته‌قه‌می ئه‌مریكی زیاتریان له‌ ناوچه‌كانی ده‌ووروبه‌ری هه‌رێمی كوردستان كۆكردوەته‌وە، عیراق هیچ ئاماژه‌یه‌كی به‌ كۆتایی هێنانی ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی نه‌داوه‌".

دوای هێرشی حەشدی شەعبی و سوپای عیراق لە 16ی تشرینی یه‌كه‌می 2017  بۆ کەرکوک و دەوروبەری و پاشەکشێی پێشمەرگە، ئەمە دووەمجارە پێشمەرگە رووبەڕووی حەشدی شەعبی دەبێتەوە.

رۆژی هەینی 20ی تشرینی یه‌كه‌می2017، حەشدی شەعبی لە چەند قۆڵێکەوە هێرشی کردە سەر شارۆچکەی پردێ و هێزەکانی پێشمەرگە رووبەڕوویان بوونەوە و پێكدادان روویدا.

لە شەڕەکەدا نزیکەی 20 تانک و ئۆتۆمبێلی سەربازی حەشدی شه‌عبی تێکشکێندران، نزیکەی 150 چەکداریشیان کوژراون و بریندار بوون، شەش پێشمەرگەش شەهید و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.








PM:01:57:24/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 66024 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو