پێشمه‌رگه له ته‌واوی مه‌مخور و ناحیه‌ی سنونێ كشایه‌وه
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
به‌رپرسی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاشكرایكرد، پێشمه‌رگه له قه‌زای مه‌خمور و ناحیه‌كانی قه‌راج و گوێر كشاونه‌ته‌وه، هاوكات پێشمه‌رگه له ناحیه‌ی سنونێش پاشه‌كشه‌ی كرد.
ره‌شاد گه‌ڵاڵی، لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ته‌واوی قه‌زای مه‌خمور به ناوچه‌كانی قه‌راج و گوێره‌وه كشاونه‌ته‌وه.
هاوكات غه‌یاس سورچی، لێپرسراوی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له موسڵ به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: پێشمه‌رگه له ناحیه‌ی سنونێ پاشه‌كشه‌ی كردووه.
راشیگه‌یاند: تا ئێستا له قه‌زای باشیك پێشمه‌رگه پاشه‌كشه‌ی نه‌كردووه و له به‌رانبه‌ر حه‌شدی شه‌عبی وه‌ستاوه.
AM:11:42:17/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 5000
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت