ره‌شاد گه‌ڵاڵی، به‌رپرسی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پارتی بڕیاری داوه به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له قه‌زای مه‌خمور و ناحیه‌كانی قه‌راج و گوێڕ.
قه‌زای مه‌خمور و ناحیه‌كانی قه‌راج و گوێر له‌ڕووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به پارێزگای موسڵن و دوو ناوچه‌ی جێناكۆكن.
پێشتریش فه‌رمانده‌یه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له میحوه‌ری باشیك رایگه‌یاند، له ئێستادا دۆخی میحوه‌ره‌كه ئارامه‌و پێشمه‌رگه له سهنگهرهكاندایه.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه كه پێی باش نه‌بوو ناوی بنووسرێت به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "له ئێستادا دۆخی میحوه‌ری باشیك ئارامه‌و پێشمه‌رگه له سهنگهرهكاندایه و هێرشی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عیراقییه‌كان نییه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌یانی ئه‌مڕۆ حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عیراقییه‌كان چوونه ناو سه‌نته‌ری شنگاله‌وه.
فەرماندەیەکی پێشمەرگە لە شەنگال کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت رایگەیاند، هێزە عیراقییەکان لە هەردوو قۆڵی تل قەسف و تل بەناتەوە هێرشیان کردە سەر شنگال.
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە بۆ ئێن ئاڕ تی وتیشی: "لە ئێستادا شەڕ لە باشور و رۆژهەڵاتی شنگال بەردەوامە".
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە ئەوەشی وت: "لە ئێستادا هێزە عیراقییەکان لە ناوەندی شنگالدان".
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌پێی وته‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی، ئه‌و شوێنه‌ی كه لێیه‌وه هێزه عیراقییه‌كان هاتوونه‌ته ناو شنگاله‌وه به ده‌ست هێزه‌كه‌ی حه‌یده‌ر شه‌شۆوه بووه.
سه‌ركرده‌كه‌ی پارتی بۆ وێستگه نیوز ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هێزه عیراقییه‌كان له سه‌نته‌ری قه‌زای شنگالدان.
ئەوەش لەکاتێکدایە بەرەبەیانی دوێنێ هێزە عیراقیەکان هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە تلوەرد و تازە خۆرماتوو، لەوێشەوە بەرەو کەرکوک هاتن، لە ئێوارەی دوێنێدا توانیان شاری کەرکوک کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.
لەلایەن خۆشیانەوە هەریەکە لە یەکێتی و پارتی یەکتری تۆمەتبار دەکەن، بەبەدەستەوەدانی شارەکە بە هێزە عیراقیەکان.
هاوکات حەیدەر عەبادی، فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عیراق، داوای لە هێزە ئەمنییەکان کرد کە سەروماڵی هاوڵاتیان بپارێزن.
پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، رۆژی سێشه‌ممه 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت دەوامی فەرمییە.
هــ. ر
AM:10:23:17/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 13584
جار خوێنراوهتهوه