له‌ مه‌خمور ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ناو سوپای عیراقدا روویدا


وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ناو سوپای عیراقدا له‌ مه‌خمور روویدا و به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان سێ سه‌رباز بریندار بوون.

ره‌شاد گه‌ڵاڵی، لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 18ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، بۆمبێكی چێندراو له‌ ناو سوپای عیراقدا ته‌قیه‌وه‌".

وتیشی: "به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌ سێ سه‌ربازی سوپای عیراق برینداربووه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ هۆكاری رووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌".



PM:07:35:18/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 36644 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو