ژماره‌ی شه‌هید و دیله‌كانی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی له‌شه‌ڕه‌كه‌ی كه‌ركوك ئاشکرا کرا


وێستگه‌ نیوز ـ
به‌پێی نوێترین ئامار، له‌ شه‌ڕی دوێنێ دووشه‌ممه‌ی ناوچه‌كانی كه‌ركوك له‌ نێوان پێشمه‌رگه‌و هێزه‌ عیراقییه‌كان، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر شه‌هید و بریندار و چه‌ند دیل و بێسه‌رو شوێنێكیان هه‌یه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست وێستگه‌ نیوز كه‌وتوون، له‌ شه‌ڕه‌كه‌ی دوێنێی ناوچه‌كانی كه‌ركوكدا یەکێتی 86 شەھید و 162 بریندار و 37 ونبو ودیلی ھەیە.

ئەوەش لەکاتێکدایە بەرەبەیانی‌ دوێنێ هێزە عیراقیەکان هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی‌ پێشمەرگە لە تلوەرد و تازە خۆرماتوو، لەوێشەوە بەرەو کەرکوک هاتن، لە ئێوارەی‌ دوێنێدا توانیان شاری‌ کەرکوک کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.

لەلایەن خۆشیانەوە هەریەکە لە یەکێتی‌ و پارتی‌ یەکتری‌ تۆمەتبار دەکەن، بەبەدەستەوەدانی‌ شارەکە بە هێزە عیراقیەکان.

هاوکات حەیدەر عەبادی‌، فەرماندەی‌ هێزە چەکدارەکانی‌ عیراق، داوای‌ لە هێزە ئەمنییەکان کرد کە سەروماڵی‌ هاوڵاتیان بپارێزن.

پارێزگاری‌ کەرکوک بەوەکالەت، لە کۆنگرەیەکی‌ رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، رۆژی سێشه‌ممه‌ 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، لە سەرجەم دامودەزگاکانی‌ حکومەت دەوامی‌ فەرمییە.

هــ. ر


AM:11:03:17/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 111049 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو