حکومەتی عیراق رەتیدەکاتەوە ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆسەر کەرکوک ئەنجامبدات

‌پێشمەرگە لە سەنگەری بەرگریکردن لە خاکی کەرکوک

وێستگه‌ نیوز ـ
حکومەتی عیراق رەتیکردەوە بەنیازی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی بێت بۆسەر شاری کەرکوک و دەڵێت، هیچ پلانێک لەو بارەیەوە نییە.

سەعد حەدیسی، وتەبێژی فه‌رمی حکومەتی عیراق لە بارەی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆسەر شاری کەرکوک بە ئاژانسی ئەنادۆڵی وتووە: "لەمبارەیەوە ھیچ پلان و ھەنگاوێکی بەرجەستە لە گۆڕەپانەکەدا بوونی نییە".

ئەوەشی وتووە کە "کوردەکانی ھەرێمی کوردستانی عیراق ھاوڵاتی ئێمەن و ئەرکمان پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ئەوانە، ھێزە ئەمنییەکانی عیراق ئەرکیان پاراستنی شاری کەرکوک و ناوچە جێناکۆکییەکانە. حکومەت لەم ناوچەیە ئاسایش دەستەبەر دەکات و ھەوڵی زۆر دەدات بۆ ئەوەی زیان بە ماڵ و سامانی ھیچ لایەنێک لەناوچەکەدا نەکەوێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، کە ھێزەکانی عێراق 40%ی خاکی ئەو ناوچانەی کە سەر بە کەرکوکن و پێشتر لە ژێر دەستی داعشدابوون و کۆنترۆڵیان کردوونەتەوە.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ شه‌وی رابردوو، ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر رایگه‌یاند كه‌ "په‌یامێكی‌ مه‌ترسیداریمان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ عیراقه‌وه‌ به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌".

ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ هه‌رێم ده‌ڵێت: "هێزه‌كانی‌ عیراق بە حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ و پۆلیسی فیدراڵی-یەوە سه‌رقاڵی‌ ئاماده‌كارین بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ باشوور و رۆژهه‌ڵاتی‌ كه‌ركوك و باكووری‌ موسڵ‌ هێرشێكی‌ گه‌وره‌ بكه‌نه‌سه‌ر كوردستان".

لێدوانه‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دوای‌ ئه‌وه‌ دێت دوێنێ‌ شه‌و حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی‌ گشتی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ عیراق له‌ وتاری‌ هه‌فتانه‌یدا داوای‌ له‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ كرد له‌ ناوچه‌ جێ‌ ناكۆكه‌كان رووبه‌ڕووی‌ سوپای‌ عیراق نه‌بنه‌وه‌.

هاوكات لاهور شێخ جه‌نگی به‌رپرسی ده‌زگای ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاند كه‌ "به‌هۆی بڕیاری نه‌خه‌مڵیوی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، سه‌رباری بوونی هۆشیاری پێشوه‌خته‌، هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ رووی كردوەته‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان و زانیارییه‌كان ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر به‌په‌له‌ ده‌ستپێشخه‌ری نه‌كرێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆ و ره‌واندنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان، ئه‌وا له‌ رۆژانی داهاتودا خاك و ژیانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌ت ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان ده‌كه‌وێته‌ به‌رده‌م مه‌ترسی".

رۆژی 25ی ئه‌یلولی 2017، هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زاییه‌كان ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجامدا و زۆرینه‌ی هاوڵاتیان ده‌نگیان به‌ به‌ڵێ دا بۆ جیابوونه‌وه‌ له‌ عێراق.

له‌دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ عیراق و توركیا و ئێران به‌ توندی دژی ئه‌نجامی ریفراندۆم بوونه‌وه‌ و به‌ڵێنیاندا زنجیره‌یه‌ك رێوشێن له‌ دژی هه‌رێمی كوردستان بگرنه‌به‌ر.

هــ. ر


AM:09:23:12/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 4790 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو