کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ١٧ی ئەم مانگە دواخرا
وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دواخرا.
سه‌ییاح كوره‌چی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دواخراو لە ١٧ی مانگدا دەستپێدەکات ، ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر بریاربوو ١٥ی ئەم مانگە بانگەشەکە دەستپێ بکات.
ئەم بڕیارەی کۆمسیۆن بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کاتی دیاریکردنی کاندیدەکانی هەڵبژاردن بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ درێژکرایەوە.
بڕیار وایه رۆژی 1-11-2017 هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێن، وە لە 15 ی ئەم مانگەوە بانگەشەی هەڵبژاردن دەست پیبکات ، هەر ئه‌مڕۆش كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی تیر و پشكی بۆ قه‌واره سیاسییه‌كان ئه‌نجامدا.
PM:04:06:12/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 2476
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت