كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عیراق ‌دامه‌زراندنی‌ 7 حزبی‌ نوێی په‌سه‌ندكرد


وێستگه‌ نیوز -

كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عیراق، مۆڵه‌تی‌ دامه‌زراندنی‌ حه‌وت حزبی‌‌ نوێی‌ په‌سه‌ند كرد و داوای‌ له‌سه‌رجه‌م حزبه‌كان كرد رێوشوێنی‌ تایبه‌ت به‌ تۆماركردنی‌ ناوی‌ خۆیان له‌كۆمسیۆن ته‌واو بكه‌ن.


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ریاز به‌دران به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فه‌رمانگه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی‌: "ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمسیاران داوای‌ دامه‌زراندنی‌ حه‌وت حزبی‌ نوێی‌ په‌سه‌ندكردووه‌".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ حزبه‌كان بریتین له‌ "كولونا عیراق 122، ئیتیحادی‌ سه‌ڵاحه‌دین 123، ئه‌لخه‌یاری‌ ئه‌لعه‌ره‌بی 124، بزوتنه‌وه‌ی‌ به‌شائیری‌ عه‌ره‌بی 125، بزوتنه‌وه‌ی‌ وه‌فای‌ عیراقی‌ 126، حزبی‌ حیوار و ته‌غیر 127 و حزبی‌ ئه‌غله‌بیه‌ی‌ نیشتیمانی‌ 128".

ریاز به‌دران ئەوەشی خستەڕوو كه‌ به‌پێی‌ بڕگه‌كانی‌ یاسای‌ حزبه‌ سیاسییه‌كانی‌ په‌سه‌ندكراو له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراقه‌وه‌، ئه‌و حزبانه‌ سه‌رجه‌م رێوشوێنه‌كانی كۆمسیۆنیان ته‌واو كردووه‌.

داواشی‌ له‌ سه‌رجه‌م ئه‌و حزبانه‌ كرد كه‌ داوای‌ دامه‌زراندنیان پێشكه‌شكردووه‌ و ناویان تۆماركردووه‌ و ماوه‌ی‌ یاساییان ته‌واو كردووه‌، رێوشوێنه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ تۆماركردن ته‌واو بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ مۆڵه‌تی‌ دامه‌زراندنیان پێبدرێت.

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق له‌ساڵی‌ 2015دا یاسای‌ حزبه‌ سیاسییه‌كانی‌ په‌سه‌ند كرد و  كۆمسیۆن به‌پێی‌ یاساكه‌ 121 حزبی‌ سیاسی‌ په‌سه‌ند كردووه‌ سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌م حزبانه‌ی‌ تر كه‌ به‌نیازن به‌شداری‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتووی‌ عیراق بكه‌ن.


PM:01:57:19/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 3672 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو