هۆشیار عه‌بدوڵا: ئەمڕۆ رێگر بووین لە دانانی کۆمسیۆنێکی حزبی

‌هۆشیار عەبدوڵا.. پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان

وێستگه‌ نیوز ـ

په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ رێگرییان له‌ هه‌وڵێكی ئه‌و كوتلانه‌ كردووه‌ كه‌ ده‌یانه‌ویست كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ شێوازی پشكپشكێنه‌ (محاصه‌صه‌) دابنرێت.

هۆشیار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ فراكسیۆنی گۆڕان له‌ نووسینێكدا له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: "ئەمڕۆ سه‌لیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمانی عیراق لەسەر داوای ئەو کوتلانەی بە (محاصەصە) پشکپشکێنەی حزبی دەیانەێ کۆمسیۆنی نوێی هەڵبژاردن تێپەڕێنن داوایکرد راپۆرتی لیژنەی شارەزایان کاندیدکردنی ناوەکان بخاتە بەرنامەی کارەوە".

ده‌شڵێت: "ناڕەزایەتی زۆرمان دەربڕی، هاوار و دژایەتی خۆمان گەیاند، جگە لەوەی پێشنیازەکەی سەرۆکی پەرلەمان بۆ خستنەبەرنامەی کاری ئەمڕۆ دەنگی نەهێنا، گرژی و ناکۆکی و شەڕ لە نێوان چەند پەرلەمانتارێکیش دروست بوو".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: "وەک فراکسیۆنی گۆڕان تەنها داکۆکی لە کەسانی سەربەخۆ و لێهاتو دەکەین بۆ کۆمسیۆن و چیمان لەدەستبێت دەیکەین بۆ رێگرتن لە دروستکردنەوەی کۆمسیۆنێکی حزبیی ناسەربەخۆ".

ئه‌وه‌شی نووسیوه‌: "هەنگاوی گرنگی راستکردنەوەی ئاراستە چەوتەکەی سیاسەت و دەوڵەتداری لە عیراقدا، بە یاسایەکی باشی هەڵبژاردن و کۆمسیۆنێکی بێلایەنی میهەنی ئازا دێتە دی".


PM:07:09:21/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 4360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو