به‌رپرسێكی كۆمسیۆنی هه‌رێم: پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران كاتێكی زۆری نه‌ماوه
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داتاكان له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه بوونی ناوی دووباره له تۆماری ده‌نگده‌راندا زیاد له پێویست گه‌وره كراوه و پاككردنه‌وه‌ی تۆماره‌كه كاتێكی زۆری نه‌ماوه.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ژماره‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی، مشتومڕێكی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داتاكانیش له‌و ده‌زگایه پێیوایه ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بابه‌ته‌كه‌یان زیاد له پێویست گه‌وره كردووه، چونكه چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی پاككردنه‌وه‌ی تۆماره‌كه ناكه‌ن.
كاروان جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داتاكان له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردن و راپرسی، له لێدوانێكی بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ رایگه‌یاند كه "ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا ژماره‌یه‌ك ئاماده‌كاریمان كردبوو دوای ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵێك بڕیار له كۆمسیۆن ده‌رچوو، چونكه بڕیاربوو مانگی 11 هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت".
كاروان جه‌لال وتی: "به‌ڵام به‌هۆی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانه‌وه ئه‌وا كاته‌كه دواخرا و پێشبینی ده‌كه‌ین كه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی له نێوان سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژرادن و راپرسی ئه‌نجام ده‌درێت، واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستنیشان بكات، چونكه تا ئێستا دیارینه‌كراوه و ئێمه له ئاماده‌كارییه‌كانی خۆمان به‌رده‌وامین".
سه‌باره‌ت به پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌رانیش، كاروان جه‌لال ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه "ئه‌و بابه‌ته زیاد له پێویست گه‌وره‌كراوه، بێگومان ئه‌و لیستانه ناوی مردووی تێدایه و نه‌توانراوه بسڕێته‌وه چونكه پێویست بووه ئه‌و خێزانه‌ی كه‌سێكیان لێ ده‌مرێت كاتێك سه‌ردانی بنكه‌كانی كۆمسیۆن ده‌كه‌ن به‌ڵگه‌نامه‌كانی مردن له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن و به پێچه‌وانه‌وه ناوه‌كه‌ی نه‌سڕاوه‌ته‌وه".
وتیشی: "ئێمه له ئالیه‌تی دیراسه‌كردن و وردبینیكردنین به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه و ئێستا پارێزگاكانمان جیاكردووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ماهه‌نگیمان كردووه كه نوێترین زانیاری فۆڕمی خۆراكمان بۆ بنێرن، ئه‌وه‌ش ده‌بێته بنه‌مایه‌كی زۆر گرنگ بۆ ئه‌وه‌ی لیستی تۆماری ده‌نگده‌ران رێكبخرێت".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمسیۆن ئاشكراشیكرد كه "ماوه‌یه‌كی زۆره كار له‌سه‌ر تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌كه‌ین، باوه‌ڕ ناكه‌م كاتێكی زۆری پێویست بێت و دوای ته‌واوبوونیشی ئێمه رایده‌گه‌یه‌نین و هه‌ڵبژاردنه‌كانیش به شێوه‌یه‌كی بێگه‌رد به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاروان جه‌لال ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه "دوای كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كان و دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت".
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردن و راپرسی، ده‌توانێت له مانگی 4ـی 2018دا ھه‌ڵبژاردن له ھه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبدات و كۆمسیۆنی، له 8ـی شوباته‌وه بۆ ماوه‌ی 25 رۆژ كار له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌كات و بڕیاریشه ھه‌فته‌ی داھاتوو پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران رابگه‌یه‌ندرێت.
هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كورستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و چاوه‌ڕێی ده‌كرێت تاوه‌كو رۆژێك بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستنیشان بكرێت.
PM:06:52:10/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 3136
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت