په‌یامی قوباد تاڵه‌بانی بۆ كۆچی دوایی كه‌ریم زه‌ند
وێستگه نیوزـ
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌ی خۆی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری مێژوونوسی کورد مامۆستا كه‌ریم زه‌ند كرد و بە تێکۆشەر و پایەیەکی گرنگی مێژووی کوردی وەسفکرد.
له په‌یامه‌كه‌یدا كه وێنه‌یه‌كی دراوه‌ته وێستگه نیوز، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه كه مامۆستا كه‌ریم زه‌ند پایه‌یه‌كی گرنگی مێژووی كورد بووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه خوالێخۆشبوو به نوسینه‌كانی خزمه‌تێكی زۆری نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردووه.
کاتژمێر 10ی بەیانی ئەمڕۆ سێشه‌ممه 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، کەریم زەند، کە یەکێکە لە گەڕیدە و مێژوو نووسە ناسراوەکانی کورد لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
کەریم زەند لە ساڵی 1924 لە گەڕەکی مەڵکەندی سلێمانی لەدایکبووە و خوێندنی سەرەتای لە سلێمانی تەواوکردووە و لە ساڵی 1944 خانەی مامۆستایانی لە بەغدا تەواوکردووە و لە ساڵی 1946 بەشداری لە کۆماری مەهاباد کردووە و لەدوای کۆماری مەهاباد لەگەڵ مەلا مستەفای بارزان رووی کردووەتە یەکێتی سۆڤیەت.
لەماوەی تەمەنیدا نزیکەی 30 بۆ 40 کتێبی ئامادەکرا و دەستنووسی هەیە، 15 کتێبی جۆراوجۆری هەیە کە خۆی لە بوارەکانی جوگرافیا و مێژووی کوردستاندا نوسیویەتی.
هه‌ر له دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆشدا ته‌رمی ئه‌و مێژوونوسه له گۆڕەستانی سەیوان لە سلێمانی به خاك سپێردرا.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو مامۆستا کەریم زەند
زۆر به‌داخه‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی گەڕیدەو مێژوونووسی کورد مامۆستا " کەریم زەند"مان پێ گەیشت، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسه و ماته‌مینی خۆمان ئاراستەی به‌ڕێزتان ودۆست و ئازیزانی كۆچكردوو و گەلی کورد بە گشتی دەكەین.
خوالێخۆشبوو مامۆستا کەریم زەند، جگە لەوەی کەسێکی تێکۆشەر بوو، پایەیەکی گرنگی مێژووی گەلەکەمان بوو، بە نوسینەکانی و بڵاوکراوەکانی خزمەتێکی زۆری بە نەتەوەکەی کردووە، ڕۆشنبیرێکی بەتوانا و لێهاتووی وەک مامۆستا کەریم زەند لە مێژووی گەلەکەمان هەمیشە بە زیندویی دەمێنێتەوە.
لهپهروهردگارمان داوایه گیانی کۆچکردوو به به‌هه‌شتی بەرین شاد بكات، سه‌بوریی و دڵنه‌واییش بەکەسوکاری و هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆك وەزیران
١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧
ر.ع
PM:04:21:10/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 4130
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت