به‌وێنه و ڤیدیۆ.. سه‌ردانی دوو وه‌زیره فه‌ره‌نسییه‌كه بۆ عیراق و هه‌رێمی كوردستان
قوباد تاڵەبانی لە پێشوازیی جان ئێف لۆردیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه و فلۆرانس بارلی، وه‌زیری به‌رگریی فه‌ره‌نسا
وێستگه نیوزـ
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ی ئابی 2017، هه‌ردوو وه‌زیری به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا گه‌یشتنه به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عیراق كۆبونه‌وه، دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ردوو وه‌زیره‌كه گه‌یشتنه هه‌ولێر-ی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازییان لێكرا.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له جان ئێف لۆردیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه و فلۆرانس بارلی، وه‌زیری به‌رگریی فه‌ره‌نسا دوای سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌غدای پایته‌خت گه‌یشتنه هه‌ولێر و له فڕۆکەخانەی نێوده‌وڵه‌تیی هەولێر، کاتژمێر 4ی دوانیوەڕ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەردوو وەزیرە فەرەنسییەکە کرد.
دواتریش
جان ئێف لۆردیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه و فلۆرانس بارلی، وه‌زیری به‌رگریی فه‌ره‌نسا لەلایەن بارزانی پێشوازیان لێ‌کرا و کۆبونەوەی نێوانیان دەستی پێ‌کرد و كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی و فوئاد حسێن و کەریم سنجاری و شێخ جەعفەر و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی هه‌رێم ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌کەی بارزانی و هه‌ردوو وه‌زیره‌كه‌ی فه‌ره‌نسان.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی هەرێم بڵاویکردووەتەوە کە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا هەڵوێستی فەرمیی وڵاتەكەشی لە بەرانبەر پرسی ڕیفراندۆم بۆ بارزانی شیكردەوە و داوایكردووە حیوار لەنێوان هەرێم و بەغدا بەردەوام بێت هەتا ئەو كاتەی دەگەن بە ئەنجامێك كە هەردوولا رازی بن.
سەبارەت بە پرسی ریفراندۆم، بارزانی زۆر بە ڕوونی بە شاندی میوانی راگەیاندووە كە گەلی كوردستان ناتوانێ چیتر ئەزموونە شكستخواردووەكان دووبارە بكاتەوە و مادام یەكگرتنی ئارزومەندانە شكستی خواردووە و، گەلی كوردستان ڕێگەی خۆی دەگرێتەبەر و خوازیارە وەك دراوسێ پەیوەندیی دۆستانە و باشی لەگەڵ بەغدادا هەبێت.
بارزانی جەختی لەوەاكردوەتەوە كە ریفراندۆم مافێكی دیموكراتی خەڵكی كوردستانە و گەلی كوردستان دوور لە توندوتیژی و بە ئامرازی ئاشتیانە بەرەو سەربەخۆیی هەنگاو دەنێت و لە قۆناغی بەر لە ڕیفراندۆم و دوای ڕیفراندۆمیش لەگەڵ بەغدا لە حیوار و دانوساندن بەردەوام دەبێت و داواشی كرد فەڕەنسا كە هێما و پاڵپشتی ئازادییە لە ویستی گەلی كوردستان و ئێش و ئازاری 100 ساڵەی بگات.
یه‌كێك له ئامانجه‌كانی سه‌ردانی دوو وه‌زیره فه‌ڕه‌نسییه‌كه، بۆ سوپاسی ھێزی پێشمەرگە و گەلی کوردستان و ده‌ربڕینی پشتیوانی فەڕەنسایە بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و پاریس و شه‌ڕی داعش و پرسی ریفراندۆمه كه به‌لای فه‌ره‌نساوه بابه‌تی گرنگن.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، هه‌ر دوو وه‌زیره فه‌ڕه‌نسییه‌كه به سه‌ردانیكی فه‌رمی و له‌سه‌ر داوای ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی وڵات گه‌یشتنه به‌غدای پایته‌ختی عێراق و له‌گه‌ڵ ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆككۆمار و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراقیش له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد كه هه‌ردوو وه‌زیر چاویان به ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه و فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمار و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌وێت.
له7ی ئابی 2017دا ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پابه‌ندبوونی به‌رده‌وامی وڵاته‌كه‌ی به پشتیوانی عیراق له شه‌ڕ دژی تیرۆر دووپات كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا داوای له كۆمپانیا فه‌ره‌نسییه‌كان كرد به‌شداربن له ده‌رفه‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنان له عیراقدا.
PM:06:08:26/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 6167
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت