کۆبونەوەی قوباد تاڵەبانی و پەرلەمان بۆ پرسی موچە و چاکسازی دەستیپێکرد

‌قوباد تاڵەبانی و جەعفەر ئیمنکی

وێستگە نیوز - 

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 20ی ئه‌یلولی 2017، كۆبونه‌وه‌ی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌فدێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستپێكرد.

سه‌میر هه‌ورامی سكرتێری رۆژنامه‌وانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوز-ی راگه‌یاند: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی حكومی سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد و  له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی نێو په‌رله‌مانی كوردستان له‌ كۆبونه‌وه‌دایه‌.

راشیگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستی خسته‌ڕووی قۆناغه‌كانی چاكسازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌، هه‌روه‌ها باسكردنی هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت بۆ باشتركردنی بژێوی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان.

وه‌فده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم پێكهاتوون له‌ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و هه‌ریه‌ك‌ له‌ سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عه‌لی سندی، وه‌زیری پلاندانان و رابه‌ر سدیق، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌فین غه‌فور، راوێژكاری تایبه‌تی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.


AM:11:14:20/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 4796 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو