سەرچاوەیەکی بەرپرس لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان تایبەت بە وێستگە نیوز-ی راگەیاند کە هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حكومه‌تی هەرێم و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حكومه‌ت، چالاکییەکانیان سه‌باره‌ت بە دروستکردنەوەی یەکڕیزی له‌نێوان لایەنە سیاسییەکان و ئارامبوونەوەی دۆخی دوای ڕیفراندۆم دەستپێکردووه.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند كه دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی گه‌یشته باره‌گای ئه‌نجومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له هه‌ولێر و كۆبونه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ عه‌لی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان ده‌ستپێكرد، وابڕیاریشە قوباد تاڵه‌بانی چەندین کۆبونەوەی گرنگ بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ئەنجامبدات.
سه‌رچاوه به‌رپرسه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكراشیكرد كه دوای پشگیرکردنەوەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و حکومەتەکەی، به‌رپرسانی حكومه‌ت کۆبونەوەیان لەسەر دەستپێکردنەوەی قۆناغێکی نوێ لە بەڕێوەبردنی هەرێم كردووه.
سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کە سەرۆکی حكومه‌ت و جێگرەکەی لەسەرەتادا دەستدەکەن بە ئارامکردنەوەی دۆخی دوای ریفراندۆم و رەوینەوەی ئەو گرژییانەی کە لەسەرەتای ئەم هەفتەیە رویدا به‌تایبه‌ت توندوتیژییه‌كانی پەرلەمان و شاری زاخۆ و دهۆک.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه به‌رپرسه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی پلانیان هەیە درێژە بەدیدارو کۆبونەوەکانیان لەسەر ئەم چوار تەوەرە بدەن:
یەکەم: ئاسایکردنەوەی دۆخی هەرێمی کوردستان
دووەم: بەدەستهێنانەوەی متمانەی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بە حکومەتی هەرێمی کوردستان.
سێهەم: دەستپێکردنەوەی گفتووگۆکان لەگەڵ بەغداو چارەسەرکردنی دۆخی ئابوری هاوڵاتیان و مووچە خۆران
چوارەم: کارکردن بۆ هەڵبژاردنێکی ئارام
رۆژی دوشه‌ممه 30ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستان كرد به‌په‌له كاربكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی هه‌ن له چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عیراقدا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو، "هانی ئه‌و گفتوگۆیانه ده‌ده‌ین كه له‌م چه‌ند رۆژه ده‌ستیانپێكردووه و داواشده‌كه‌ین كۆتایی به پێكدادان و شه‌ڕ بێت، پشتیوانی له سه‌ركردایه‌تی به‌هێزی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ین، كه ده‌یه‌وێت دڵنیا بێت له تێكشكاندنی داعش و عیراقێكی جێگیر هه‌بێت له دوایدا."
له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "پێشوازی له بڕیاره نوییه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران عه‌بادی ده‌كه‌ین بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستان له‌گه‌ڵ هه‌رێم له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور" و ده‌ڵێت: " به‌رده‌وام ده‌بین له كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان كه خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌موو عیراقییه‌كان بكات، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو بنێن و چاره‌سه‌رێكی ئاشتیانه له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور بۆ هه‌موو ناكۆكییه‌كان بدۆزنه‌وه."
سه‌باره‌ت به دۆخی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه: "ده‌ستخۆشیی له په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق ده‌كه‌ین بۆ دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌دا."
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت: ئەمریکا بە پەرۆشەوە کار لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی دەکات و "داواش لە لایەنە کوردییەکان دەکەین پشتگیری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری کێشەکان لەو ماوەیەی ماویەتی و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن لە ساڵی 2018".
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا ستایشی بڕیاری مه‌سعود بارزانی كرد، سه‌باره‌ت به درێژنه‌كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتویه‌تی: " بارزانی سه‌ركرده‌یه‌كی مێژوویی و ئازای خه‌ڵكی كوردستانه و سه‌ركرده‌یه‌كی شه‌ڕی دژه تیرۆریشه‌م ئه‌م بڕیاره‌ی نیشانی ده‌وڵه‌تداری بارزانییه له كاتێكی سه‌ختدا."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه: " ئه‌مریكا به ئومێدی ئه‌وه‌یه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر به‌شداری بكه‌ن، ئێمه‌ش هه‌رێمێكی كوردستانی به‌هێزمان ده‌وێت له چوارچێوه‌ی عیراقێكی یه‌كگرتووی دیموكراتدا ئه‌مه‌ش بۆ سه‌قامگیری ماوه درێژ پێویسته بۆ تێكشكاندنی داعش."
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا و ئەنجومەنی ئاسایش و کۆمکاری عەرەب و ئێران و تورکیا و عیراق داوای داخستنیان کردبوو، رۆژی 25ی ئەیلولی 2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا.
دواتر رۆژی 16ی تشرینی یەکەمی 2017، هێزە عیراقییەکان هێرشیانکردە سەر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و بەوەش 51%ی خاکی کوردستان لە هێزە کوردستانیەکان وەرگیرایەوە.
بە دوای ئەو پێشهاتانەدا، رۆژی یه‌كشمه‌ممه 29ی تشرینی یەکەمی 2017، بارزانی لە نامەیەکیدا بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندبوو، ئامادەنییە بەردەوام بێت لە پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا و داواشی کردبوو یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەموار نەکرێتەوە و هەر 21 دەسەڵاتەکەشی بەسەر پەرلەمان و حکومەت و ئەنجومەنی دادوەریدا دابەشکرد.
PM:02:25:01/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 21518
جار خوێنراوه‌ته‌وه