ئیتئلافی نیشتمانی سوننه داوا له كوتله كوردستانییه‌كان ده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه په‌رله‌مان
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی ئیئتلافی نیشتمانی سوننه داوای له كوتله كوردستانییه‌كان كرد بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و درێژه به‌كاری په‌رله‌مانیی خۆیان بده‌ن.
مه‌سیون ده‌مه‌لوجی، وته‌بێژی ره‌سمیی ئیئتلافی نیشتمانیی سوننه له لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه هه‌وڵی ئیئتلافه‌كه‌یان به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌یاد عه‌لاوی له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و به‌یه‌كه‌وه‌به‌ستنه‌وه‌ی گیانی نیشتمانییه.
وتیشی كه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئیئتلافی نیشتمانی داوا له كوتله كوردستانییه‌كان ده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و له حه‌ره‌می په‌رله‌ماندا درێژه به كاره‌كانیان بده‌ن.
ده‌مه‌لوجی راشیگه‌یاند كه هه‌وڵه‌كانیان هه‌نگاوی یه‌كه‌مه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌كه و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆی بێ مه‌رج بۆ هێنانه‌كایه‌ی ده‌وڵه‌یت هاوڵاتی بوون به‌جۆرێك كه سه‌قامگیری بۆ عیراق و ناوچه‌كه‌ش بێنێته كایه‌وه.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دژایه‌تیی خۆی بۆ ریفراندۆمه‌كه‌ی 25ی ئه‌یلولی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند و له دانشتنێكدا 13 خاڵی له‌دژی هه‌رێم ده‌كرد و ئێستاش به‌نیازه ئه‌و په‌رله‌مانتارانه دوربخاته‌وه كه به‌شداریی پرۆسه‌ی ریفراندۆمیان كردووه.
ر.ع
PM:07:54:08/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 3720
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت