ناوی ئه‌و په‌رله‌مانتاره كوردانه‌ی به‌غدا كه هه‌ڕه‌شه‌ی دورخستنەوە له‌سه‌ره
وێستگه نیوزـ
ئه‌و لیژنه په‌رله‌مانییه كاتییه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ لێپێچینه‌وه له په‌رله‌مانتارانی كوردی به‌شداربوی ریفراندۆمه‌كه‌ی 25ی ئه‌یلول پێكیهێناوه، ده‌نگی له‌سه‌ر دورخستنەوەی چه‌ند په‌رله‌مانتارێك دا.
لیژنه‌كه كاتییه‌كه له هه‌ردوو لیژنه‌ی هه‌رێمه‌كان و یاسایی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه پێكهاتووه و ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، ده‌نگیان له‌سه‌ر كۆتایی هێنان به ئه‌ندامێتیی و دورخستنەوەی ئه‌و په‌رله‌مانتاره كوردانه دا كه به‌شدارییان له ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا كردووه.
لیژنه‌كه ناوی ئه‌و په‌رله‌مانتاره كوردانه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رز كردووه‌ته‌وه تا كۆتایی هێنان به ئه‌ندامێتیان و دورخستنەوەیان بخاته به‌رنامه‌ی كار و ده‌نگ له‌سه‌ر ده‌ركردنیان بدرێت.
هاوكات عالیه نه‌سیف، په‌رله‌مانتاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ناوی ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانه‌ی ئاشكراكرد كه ئه‌مانه‌ن: "نه‌جیبه نه‌جیب، ڤیان ده‌خیل، شاخه‌وان عه‌بدوڵا، ئارێز عه‌بدوڵا، عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، عادل نوری، موسه‌نا ئه‌مین، ئه‌شواق جاف، عه‌بدولعه‌زیز حه‌سه‌ن" و وتیشی ژماره‌كه له زیادبوندایه.
پێشتر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌نگی له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی دا بۆ به‌دواداچونی پرسی ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ناوی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌ن كه به‌شدارییان له ریفراندۆمه‌كه‌دا كردووه.
ر.ع
PM:08:25:07/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 10612
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت