سبه‌ینێ كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی به‌شوودانی كچان له 9 ساڵیدا ده‌كرێت
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
سبه‌ینێ لیژنه‌ی ئه‌وقافی په‌رله‌مانی عیراق كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ده‌كات و ته‌وه‌رێكیشیان تاوتوێكردنی پڕۆژه‌ی به‌شوودانی كچانه له ته‌مه‌نی 9 ساڵیدا، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت "ئه‌و پڕۆژه‌یه تێناپه‌ڕێت".
سه‌لیم شووشكه‌یی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له په‌رله‌مانی عیراق، ماوه‌یه‌كی زۆره شیعه‌كان ده‌یانه‌وێت فیقهی جه‌عفه‌ری بخه‌نه ناو یاسای باری كه‌سیتی له‌ناو دادگاكانی عیراق، چونكه عیراق كاری به مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی سوننه‌كان ده‌كات، به‌ڵام هه‌موو جارێك ئه‌و پڕۆژه‌یه‌یان ده‌نگی به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
روونیشیكرده‌وه "له پڕۆژه‌كه‌دا باسی ته‌مه‌نی 9 ساڵ نه‌كراوه بۆ هاوسه‌رگیری ئافره‌تان، به‌ڵام له فیقهی ئیسلامدا هاتووه كه‌مترین ته‌مه‌نی ئافره‌ت له 9 ساڵیدا سوڕی مانگانه‌ی ده‌ست پێده‌كات، له فیقی حه‌نه‌فیشدا رێگه‌ی داوه ئافره‌ت له 18 ساڵیدا هاوسه‌رگیری بكات، واته له فیقهه‌كاندا ده‌ڵێت ئافره‌تان له قۆناغی خۆناسیندا ده‌توانن شوو بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و پڕۆژه‌یه خراپه له‌به‌رئه‌وه‌ی له زۆر رووی دیكه‌وه ئافره‌ت بۆ بواری هاوسه‌رگیری ناگونجێت".
لیژنه‌ی ئه‌وقافی په‌رله‌مانی عیراق له هه‌شت ئه‌ندام پێكهاتوون پێنج شیعه و سێ سوننه و به‌وته‌ی شوشكه‌یی سبه‌ینێ لیژنه‌كه‌یان كۆده‌بێته‌وه و یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كان تاوتوێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌یه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی به‌زۆرینه‌ی شیعه‌كان ئه‌و پڕۆژه‌یه له لیژنه‌كه‌یان تێناپه‌ڕێت، ناوبراو وتی:"لای ئێمه هیچ پڕۆژه‌یه‌ك به زۆرینه ناڕوات، شیعه‌كانیش ده‌توانن به زۆرینه تێیپه‌ڕێنن، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردن نزیكبووینه‌ته‌وه، ئه‌و پڕۆژه‌یه تێناپه‌ڕێت، جگه له‌وه‌ش رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر هێڵن بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی".
دوای پێشكه‌شكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه به په‌رله‌مانی عیراق، هه‌فته‌ی رابردوو رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له شاری سلێمانی چه‌ند گردبوونه‌وه‌یه‌كیان له دژی ئه‌و پڕۆژه‌یه ئه‌نجامدا.
PM:10:27:17/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 4616
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت