ئیسپانیا گه‌مارۆی ئابووری ده‌خاته سه‌ر كه‌ته‌لۆنیا
وێستگه نیوز –
به مه‌به‌ستی رێگریكردن له راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی له‌لایه‌ن هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیاوه، كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ریفراندۆمی ئه‌نجامدا و تیایدا له سه‌دا 90ی هاوڵاتیان به به‌ڵی ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌كه‌یان دا، حكومه‌تی ئیسپانیا گه‌مارۆی ئابووری ده‌خاته سه‌ر كه‌ته‌لۆنیا.
لویس دێ گویندۆس وه‌زیری ئابووری ئیسپانیا له لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌نووسان، دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی، رایگه‌یاند كه " قۆناغی گواستنه‌وه‌ی كۆمپانیاكان بۆ ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌ندی كه‌ته‌لۆنیا-مان خێرا كردووه".
دێ گویندۆس وتی:"دڵته‌نگین به‌وه‌ی كه به‌ناچاری سه‌یر ده‌كه‌ن كه چۆن به‌هۆی سیاسه‌تی هه‌ڵه و نابه‌رپرسانه كۆمپانیاكان بۆ ده‌ره‌وه‌ی كه‌ته‌لۆنیا ده‌گوازرێنه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه وه‌ك حكومه‌ت هه‌رده‌م له پاڵ كۆمپانیاكانی كه‌ته‌لۆنیا ده‌بن، وتیشی: "ده‌رچوونی بانكی " Sabadell " و كۆمپانیای "Oryzon" بۆ ده‌ره‌وه‌ی كه‌ته‌لۆنیا به ئاره‌زووی خۆیان بوو".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌هۆی ناڕوونی دۆخه‌كه‌وه هه‌ریه‌ك له بانكی "Caixa " و كۆمپانیاكانی "Gas Natural" و "Freixenet" كاره‌كانیان ده‌ست پێكردووه بۆ گواستنه‌وه‌ی بینای سه‌ره‌كی كۆمپانیاكه بۆ ده‌ره‌وه‌ی بارسێلۆنا.
لای خۆیه‌وه ئینیگۆ مه‌نده‌ز دی ڤیگۆ وته‌بێژی حكومه‌تی ئیسپانیا، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له پێناو رێگریكردن له ھه‌نگاوه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی ھه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا، له بڕیاره‌كانیان بۆ به‌رژوه‌ندی گشت ئیسپانییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.
دی ڤیگۆ داوای له حكومه‌تی ھه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا كرد و رایگه‌یاند: "بۆ یاسا بگه‌ڕێنه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه بكه‌ن، ئه‌وا به‌رامبه‌ر یه‌كتر داده‌نیشین و ده‌ست به گفتوگۆ ده‌كه‌ین".
پێشتر كارلۆس پوگدیمۆنت سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا، داوای له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی كرد له 10ی ئه‌م مانگه وتارێك له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان پێشكه‌ش بكات.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه داواكارییه‌كه‌ی كارلۆس پوگدیمۆنت بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی تاكلایه‌نانه‌یه و ره‌نگه دادگای ده‌ستووری ئه‌م داواكارییه ره‌ت بكاته‌وه.
PM:10:07:06/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 3598
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت