فه‌ره‌نسا دان به سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیادا نانێت
خۆپیشاندانی سەربەخۆیی کەتەلۆنیا
وێستگه نیوز –
وه‌زیرێكی فه‌ره‌نسی رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی دان به "سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا" و جیابوونه‌وه‌ی له وڵاتی ئیسپانیا نانێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نه‌تالی لوازۆ وه‌زیری فه‌ره‌نسی بۆ كاروباری یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند كه له حاڵه‌تی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا به‌شێوه‌یه‌كی تاكلایه‌نه، وڵاته‌كه‌ی دان به‌و هه‌رێمه ئیسپانییه‌دا نانێت.
لوازۆ وتی: "ته‌نانه‌ت گه‌ر مه‌زه‌نده بكه‌ین دان به سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا بنرێت كه كارێكی له‌و شێوه‌یه نابێت، ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ده‌ستبه‌جێ كه‌ته‌لۆنیا ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا".
وتیشی: "كێشه‌ی كه‌ته‌لۆنیا پێویستی به وتووێژه له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته سیاسییه‌كانی ئیسپانیا".
ئه‌و وه‌زیره فه‌ره‌نسییه ئه‌وشی خسته‌ڕوو كه بڕیاردانێكی خێرا سه‌باره‌ت به دانان به سه‌ربه‌خۆیی له لایه‌نێكه‌وه وه‌ك هه‌ڵاتنه له به‌رپرسیارێتی.
له ماوه‌ی رابردوودا هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا ریفراندۆمی بۆ جیابوونه‌وه له وڵاتی ئیسپانیا ئه‌نجام دا و له‌لایه‌ن حكومه‌تی مه‌دریده‌وه به "نایاسایی" وه‌سف كرا و به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوخۆیی هه‌رێمه‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه سه‌دا 43ی ده‌نگده‌ران به‌شداری ریفراندۆمیان كردووه كه 2.28 ملیۆن كه‌س ده‌كات و سه‌دا 90.18 به به‌ڵێ ده‌نگیان داوه.
PM:06:30:09/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 3126
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت