ئیسپانیا.. ئۆتۆمبیلێک له ناوه‌ڕاستی شاری به‌رشه‌لۆنه ده‌یان كه‌سی شێلا
وێستگه نیوزـ
سه‌رله ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ی
ئابی 2017، ئۆتۆمبیلێك خۆی به‌ناو ده‌یان كه‌س له شه‌قامێكی
ناوه‌ڕاستی شاری به‌رشه‌لۆنه له ئیسپانیا كرد و روداوه‌كه‌ش چه‌ند
بریندارێكی لێكه‌وته‌وه.
پۆلسی ئیسپانیا رایگه‌یاند كه روداوه‌كه له شه‌قامی لا رامبلا-ی گه‌شتیاری له ناوه‌ڕاستی شاری به‌رشه‌لۆنه رویداوه و به‌شی فریاكه‌وتنی ناوچه‌كه‌ش ئامۆژگاریی هاوڵاتیانی نزیك روداوه‌كه‌ی كردووه له‌و شوێنه گه‌شتیارییه دوربكه‌ونه‌وه.
به‌وته‌ی پۆلیسی ئیسپانیا ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی له ئه‌نجامی ئه‌و روداوه برینداربوون و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش وێستگه‌كانی میترۆ و شه‌مه‌نده‌فه‌ری نزیك ناوچه‌كه‌یان وه‌ك ئاماده‌كارییه‌كی پێشوه‌خت داخستووه.
PM:06:43:17/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 2578
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت