رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی: حەشدی شەعبی له‌ حه‌ویجه‌ مافه‌كانی مرۆڤی پێشێل كردوه‌

‌چەکدارانی حەشدی شەعبی لە نزیک حەویجە

وێستگه‌ نیوزـ

رێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ئاشكرایكرد كه‌ هێزەکانی حەشدی شەعبی لەکاتی لێکۆڵینەوەدا له‌ حه‌ویجه‌ ئەشکەنجەی ژمارەیەک گوندنشینی گوندێکی سەر بەو قه‌زایه‌یان داوە.

 ڕێکخراوەکە لە ڕاپۆرتێکیدا وتەی ژمارەیەک گوندنشینی دانیشتوی گوندی سەیحەت عوسمان-ی وەرگرتووە کە لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبیەوە کۆنتڕۆڵکراوەتەوە و ئه‌وان وتویانه‌ "حەشدی شەعبی ژمارەیەک پیاوی گوندەکانیان دەستگیرکردووە بە بێ ئەوەی خێزانەکانیان لە هۆکاری دەستگیرکردنەکە ئاگاداربکەنەوە و دواتر ئەشکەنجەیان داون."

 رێکخراوەکە داواشی لە حکومەتی عیراق كردووه‌ رێگە بە هێزەکانی حەشدی شەعبی یان ئەو هێزانە نەدات کە پێشتر ئەشکەنجەی خەڵکیانداوە، لێکۆڵینەوە لە تۆمەتباران بکەن.

له‌ 21ی ئەیلولی 2017 و دوای زیاتر لە سێ ساڵ لە کۆنتڕۆڵکردنی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە، حەیدەر عەبادی، فەرماندی گشتی هێزە چەکدارەکانی عیراق، بەبێ هەماهەنگی و بەشداریکردنی هێزی پێشمەرگە، قۆناغی یەکەمی‌ دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی قه‌زای حەویجەی لە رۆژئاوای کەرکوک راگەیاند.

حەویجە زۆربەی دانیشتوانەکەی سوننە مەزهەبن و ژمارەیان نزیکەی 325 هەزار کەسه‌ و سوننه‌ مه‌زهه‌بن، جگە لەو ژمارە زۆرش کە لە رابردوودا ئاوارەی‌ کەرکوک و دەوروبەری‌ بوون، بەهۆی ئەوەی حەشدی شەعبی وه‌ك هێزێكی چه‌كداری شیعه‌ مه‌زهه‌ب لە ئۆپراسیۆنەکەدا بەشدارە، چاوەڕوان دەکرێت پێشێلکاریی دیکە بەرامبەر دانیشتوانه‌كه‌ی بكرێت.


PM:01:13:29/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 4176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو