پەرلەمانتارێكی پارتی: ئەو وڵاتانەی دژی ریفراندۆم بوون دواتر پێشوازیمان لێدەكەن

‌شوان شێخ ئەحمەد، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی كوردستان

وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

پەرلەمانتارێكی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، جێی دڵخۆشییە بۆ پرسە نەتەوەییەكان لایەنەكان یەكڕیز بوون و ئاماژەی بەوەشكرد، رۆژانی دوای ریفراندۆم دۆخەكە هێورتر دەبێتەوەو ئەو وڵاتانەشی لەگەڵی نەبوون، لەو باوەڕەدایە پیرۆزبایی و پێشوازیی لە سەركردایەتی كوردستان بكەن. 

شوان شێخ ئەحمەد، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بەوێستگە نیوزی راگەیاند، جێی دڵخۆشییە بۆ پرسە نەتەوەییەكان لایەنەكان یەكڕیز بوون، پشتیوانی جەماوەریش زۆر گرنگ بوو بۆ بەشداریكردن لە كەرنەڤاڵەكان.

سەبارەت بە مەترسییە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەكان بۆ دوای ریفراندۆم، ناوبراو وتی "دەوڵەتانی هەرێمایەتی زیاتر ئیشیان بە ئێمەیە، ئەگەر زەرەریش بكەین دوو لایەنەیە هەم بۆ ئەوان و هەم بۆ ئێمەش، بەڵام خۆڕاگری خەڵكی كوردستان بەسەر هەموو شتێك سەردەكەوێت، هەروەها رۆژانی دوای ریفراندۆمیش دۆخەكە هێورتر دەبێتەوە و ئەو وڵاتانەشی لەگەڵی نەبوون، لەو باوەڕەدام پیرۆزبایی و پێشوازیمان لێبكەن". 

ئەمڕۆ بارزانی و ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم دوا بڕیاریان سەبارەت بەریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان و كەركوك و ناوچە دابڕاوەكانداو بڕیارە سبەینێ پڕۆسەكە ئەنجام بدرێت.




ب.ج


PM:09:30:24/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 2132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو