زانیاریی نوێ سه‌باره‌ت به ده‌نگدانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران له‌سه‌ر ریفراندۆم
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
بڕیارده‌ری فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایكرد نوێنه‌رانی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و نوێنه‌رێكی یه‌كێتیش دژی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن بوون بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌و واده‌یه‌ی كه بارزانی داوایكردبوو.
عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی، بڕیارده‌ری فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره‌ی كه ئه‌مڕۆ كۆمسیۆن بۆ ریفراندۆك داویه‌تی و ئاماده‌سازیش بۆ هه‌ڵبژاردن كه له به‌رواری 1-11-2017 ئه‌نجام بدرێت، نوێنه‌رانی بزو\وتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌نگیان بۆ نه‌داوه، ته‌نانه‌ت له دوو ئه‌ندامه‌كه‌ی یه‌كێتیش یه‌كێكیان ده‌نگی داوه و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان ده‌نگی نه‌داوه.
وتیشی "واته له 9 ئه‌ندامه‌كه، 5 له‌گه‌ڵی بوون، ئه‌وانیش پارتی 3، یه‌كێتی 1، یه‌كگرتوو 1، 4 ئه‌ندامیش دژ بوون".
بڕیارده‌ره‌كه‌ی گۆڕان وتیشی "ده‌نگدانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی كۆمسیۆن واته یه‌كلاكردنه‌وه‌یه‌كی لاوازه و ده‌رده‌كه‌وێت كۆده‌نگی له‌سه‌ر نه‌بووه، گرنگه لێره‌دا راستییه‌كان نه‌شێوێنرێن، چونكه گۆڕان و كۆمه‌ڵ پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رسومه‌كه‌ی بارزانی، به‌ڵام له هه‌ندێك میدیا پڕوپاگه‌نده كراوه گوایه هه‌ر پێنج حزبه پێكهێنه‌ره‌كه‌ی كۆمسیۆن پێكه‌وه بڕیاریان داوه و پابه‌ندبوون به نوسراوه‌كه‌ی بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم".
پێشتر بارزانی داوای له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی كردبوو رۆژی 25ی ئه‌یلول ریفراندۆم و 1-11-2017یش هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌یده‌توانی خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه ئه‌وه‌ش هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران نوێنه‌رایه‌تی پێنج پارته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كوردستانی تێدایه.
PM:06:42:14/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 4712
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت