بەریتانیا... مەترسیی تیرۆر بۆ باڵاترین ئاست بەزرکرایەوە


وێستگە نیوز-

تێریزا مای سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ئاشکرایکرد ئاستی مەترسیی تیرۆریان لەوڵاتەکەیان بۆ بەرزترین ئاست کە ''هەستیار''ە بەرزکردووەتەوە.

تێریزا مای باسی لەوەشکردووە بەرزکردنەوەی ئاستی مەترسییەکانی تیرۆر لە ئاستی ''جیددیی''ەوە بۆ ''هەستیار'' لەسەر پێشنیازی ناوەندی هاوبەشی شیکردنەوەی تیرۆر لە دەزگای هەواڵگریی ناوخۆ، ئەنجامدراوە.

لە بەریتانیا مەترسییەکانی تیرۆر لە پێنج ئاست پێکدێت. ئاستی ''هەستیار'' بە مانای ئەوە دێت کە زانیاریی هەواڵگریی بەرجەستە بوونی هەیە سەبارەت بەوەی دەکرێت لە هەر ساتێکدا هێرشی تیرۆریستیی رووبدات، بەڵام لە ئاستی ''جیددیی''دا زانیاریی هەواڵگریی لەوجۆرە بوونی نییە و ئەگەری بەهێز بۆ روودانی هێرشی تیرۆریستیی هەیە.

ئەم هەنگاوەش دوای پەلامارە تیرۆریستییەكەی رۆژی هەینی وێستگەیەكی میترۆی شاری لەندەنی پایتەخت هات كە برینداربوونی 22 كەسی لێكەوتەوە و گروپی تیرۆریستی داعشیش بەرپرسیارێتی خۆی لەوپەلامارە راگەیاند.

چەند كاتژمێرێكیش دوای پەلامارەكە، دەسەڵاتدارانی بەریتانیا بڕیاریان دا كە لەبری پۆلیس، سەربازی لە هەندێك شوێنی دیاریكراو بڵاوبكەنەوە.

پێشتریش پۆلیس رایگەیاندبوو كە زانیارییان لەبارەی پەلامارەكەوە هەبووە و لێكۆڵینەوەشیان لەوبارەیەوە دەستپێكردووە.


PM:07:44:16/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 2267 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو