به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌وه شەقامێک له له‌نده‌ن چۆڵكرا
ساتی روداوەکە
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی بوونی هەڕەشە لە یەکێک لە شەقامەکانی لە شاری لەندەن، پۆلیسی بەریتانیا ناوچەکەی بە خەڵک چۆڵکرد.
تائێستا نەزانراوە جۆر و شێوازی هەڕەشەکە چۆنە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان بەهۆی بوونی هەڕەشە لە شەقامەکە، بڵاوە بە سەرجەم خەڵکی ناوچەکە کراوە.
سایتی ده‌یلی مه‌یڵ بڵاویكرده‌وه كه هێزه ئه‌مینیه‌كانی به‌ریتانیا چونه‌ته شه‌قامی ئۆكسفۆرد له له‌نه‌ن و ترسی هێرشێكی تیرۆرستی یان توندوتیژی هه‌بووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه كۆگاكانی شه‌قامه‌كه داخراون.
له‌كاتی چۆڵكردنی سێركی ئۆكسفۆرد، ژنێك برینداربووه و باس له كه‌وتنه‌وه‌ی هیچ قوربانییه‌كی دیكه نه‌كراوه، پۆلیسش رایگه‌یاندووه كه به‌ڵگه‌یان ده‌ستنه‌كه‌وتووه ته‌قه كرابێت.
ر.ع
PM:09:05:24/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 3162
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت