ئه‌وروپا له سه‌ختترین زستان نزیك ده‌بێته‌وه كه 100 ساڵه به‌خۆیه‌وه نه‌بینیووه
وێستگه نیوزـ
پسپۆڕێكی میللیی بواری كه‌شوهه‌وای به‌ریتانیا پێشبینی كردووه وڵاته‌كه‌ی روبه‌ڕوی سه‌ختترین زستان ببێته‌وه كه له 27 ساڵی رابردوودا وێنه‌ی نه‌بووه، به‌ڵام زانایانی كه‌شوهه‌وا بایه‌خ به پێشبینییه‌كانی ناده‌ن و ده‌ڵێن قسه‌كانی نازانستییه.
ده‌یڤد كینگ، ته‌مه‌نی 78 سڵه و ماوه‌ی 40 ساڵه چاودێریی كه‌شوهه‌وا ده‌كات، ده‌یڤد پێشبینیی كردووه ئه‌مساڵ به‌فرێك له به‌ریتانیا ببارێت كه پێشتر وێنه‌ی نه‌بووه، ده‌شڵێت پله‌كانی گه‌رما زۆر نزم ده‌بنه‌وه و كه‌شوهه‌وا زۆر سارد ده‌بێت وخێرایی باش زیاد ده‌كات.
ئه‌م پیره پیاوه به‌ریتانییه كه له‌سه‌ر ئاستی میللی پێشبینیی كه‌شوهه‌وا ده‌كات، پشتی به جموجوڵ و ره‌فتاری ئاژه‌ڵ و نه‌خشه‌كانی تایبه‌ت به مانگ به‌ستووه كه زیاتر له هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دانراوه و ده‌ڵێت هه‌رگیز له پێشبنییه‌كانیدا هه‌ڵه‌ی نه‌كردووه و هه‌میشه پێشبینییه‌كانی هاتونه‌ته‌دی.
به‌ڵام شاره‌زایان و زانایانی كه‌شناسی و كه‌شوهه‌وا رێگه‌كانی ده‌یڤد به نازانستی ده‌زانن، بۆیه گرنگییه‌كی ئه‌وتۆ به پێشبینییه‌كانی ناده‌ن، كه‌چی خۆشیان پێبینیی ئه‌وه‌یان كردووه زستانێكی وا به‌ڕێوه‌بێت كه له 100 ساڵی رابردووودا وێنه‌ی نه‌بووه.
زاناكانی كه‌شوهه‌وا هاتنی ئه‌و زستانه سه‌خته به دیارده‌یه‌ك ده‌به‌ستنه‌وه كه سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی سوڕێكی كه‌شوهه‌وای نوێیه و ده‌ڵێن ئه‌و سوڕه له زه‌وی نزیك ده‌بێته‌وه، هۆكاره‌كه‌ش به‌رزبوونه‌وه‌ی زۆری پله‌ی گه‌رمای زه‌ریای هێمنه کە دەبێتەهۆی ئەو کەشوهەوا ساردە.
ئه‌و زانایانه پێشبینیی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن چالاكییه‌كانی خۆر به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مببێته‌وه، بۆیه چاوه‌ڕوانی زستانێكی به‌سته‌ڵكی سه‌خت بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن كه ره‌نگه پله‌ی گه‌رما له هه‌ندێك وڵاتیدا بگاته 30 پله له‌ژێر سفری سه‌دییه‌وه.
ر.ع
PM:02:02:29/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 10230
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت