ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له له‌نده‌ن روویدا
وێستگه نیوز ـ
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له وێستگه‌یه‌كی شهمهندۆفێر له شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا روویدا و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ژماره‌یه‌ك كه‌س برینداربوون.
رۆژنامه‌ی "dailymail" ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ته‌قینه‌وه‌كه له وێستگه‌ی "بارسونز گرین" روویدا و ژماره‌یه‌ك كه‌س برینداربوون.
رۆژنامه‌كه ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی بلاوكردووه‌ته‌وه كه تیایاندا سه‌تڵێك ده‌ركه‌وتووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئاگر له سه‌تڵه‌كه به‌رزبووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك سه‌رنشین ده‌موچاویان سووتاوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێن رووداوه‌كه.
شایه‌تحاڵه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا بوون به هاواركردن هه‌ڵاتوون.
AM:10:51:15/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 4956
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت