به ڤیدیۆ.. چركهساتی یهكێك له تهقینهوهكانی بهغدا
وێنهكه له ڤیدیۆكه وهرگیراوه
وێستگه نیوز ـ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو تەقینەوەی یەک لەدوای یەک لە بەغدا روویاندا و بەهۆیانەوە لانی کەم 38 کەس کوژران و نزیەکهی 100 کەسی دیکەش برینداربوون.
میدیا عیراقییهكان بڵاویانكردهوه، تەقینەوەکان لەلایەن دوو خۆکوژەوە ئەنجامدراون و لەناو ژمارەیەک کرێکاردا لە مەیدانی تەیەران لەناوەڕاستی بەغدا.
هاوکات سەعن مەعن، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاندووە: "بەهۆی تەقینەوەکانەوە لانی کەم 38 کەس کوژراون و نزیکەی 100 کەسی دیکەش برینداربوون کە زۆرینەکان کاسبکار بوون".
بەپێی سەرچاوەکان ئەگەری هەیە ژمارەی کوژراوەکان بەرزببێتەوە چونکە ئەو ئامارەی بڵاوکراوەتەوە سەرەتاییە، هەروەها تا ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە رووداوەکە رانەگەیاندووە.
هــ. ر
PM:01:37:15/01/2018
ئهم بابهته 3808
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت