له تهقینهوهیهكدا له پاكستان حهوت كهس گیانیان له دهستدا
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
لە كاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێك لە پاکستان تەقینەوەیەک روویدا و بەوهۆیەوە حەوت كەس کوژران و 21ی دیكەش برینداربوون.
بە گوێرەی هەواڵی رۆژنامە ناوخۆییەكانی ئەو وڵاتە، تەقینەوەکە لە کاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێک لە بەردەم كۆمەڵەی رۆژنامەنووسان لە شاری كوێتتای پایتەختی هەرێمی بەلوجیستان روویداوە و زیانی زۆری بە باڵەخانە و ئۆتۆمبێلەكانی دەوروبەری گەیاندووە.
عەبدولرەزاق چیما، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەرێمی بەلوجیستانیش رایگەیاندووە، هێرشەكە خۆكوژی بووە و لە ئەگەری روودانی تەقینەوەیەكی دیكە رێوشێنی توندیان گرتووەتەبەر.
ئەوەش لەکاتێکدایە، رەوشی ئەمنی پاکستان نا سەقامگیرە و پێشتریش چەندین تەقینەوە لەو وڵاتە روویانداوە و بوونەتە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی چەندین هاوڵاتی.
هــ. ر
AM:08:34:18/02/2020
ئهم بابهته 1840
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت