به‌وێنه... ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له به‌غدا روویدا
وێستگه نیوز –
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی عیراق رایگه‌یاند كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و شه‌شی تر بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌كه بۆ سۆمه‌ریه‌نیوز وتی: "به‌یانی ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له ناوچه‌ی عه‌لوه‌ی جه‌میله له رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ته‌قییه‌وه".
وتیشی: "له ئه‌نجامدا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و شه‌شی تر بریندار بوون و پێده‌چێت ژماره‌ی قوربانییه‌كان زیاتر بن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هێزێكی ئه‌منی چوارده‌وری شوێنی رووداوه‌كه‌ی گرتووه و ئۆتۆمبێله‌كانی فریاكه‌وتنیش گه‌یشتووه‌نه‌ته شوێنی رووداوه‌كه بۆ گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه و ته‌رمه‌كان بۆ پزیشكی دادی.
AM:11:43:28/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 2344
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت