مێردمنداڵێك ته‌قه له مامۆستاكه‌ی ده‌كات
ژمارەیەک پۆلیس لە مۆسکۆ- ئەرشیف
وێستگه نیوز –
لێكۆڵه‌ره‌وانی روسیا رایانگه‌یاند كه له گه‌ڕه‌كێكی مۆسكۆی پایته‌خت مێردمنداڵێك هێرشی كردووه‌ته‌سه‌ر مامۆستاكه‌ی و له پۆله‌كه‌یدا ته‌قه‌ی كردووه.
لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه مێردمنداڵه‌كه كه ته‌مه‌نی 15 ساڵه له گه‌ڕه‌كی ئیڤانتییفكا چووه‌ته ناو پۆله‌كه‌یه‌وه و چه‌كێكی له‌ژێر پاڵتۆكه‌یدا شاردووه‌ته‌وه".
ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه دواتر چه‌كه‌كه‌ی ده‌رهێناوه ته‌قه‌ی كردووه و له ئه‌نجامدا باری ته‌ندروستی مامۆستاكه تێكچووه و ه‌هۆیه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه و خوێندكارێكیش له په‌نجه‌ره‌ی پۆله‌كه‌وه خۆی هه‌ڵداوه و به‌هۆیه‌وه شوێنێكی شكاوه و دوو خوێندكاری تریش به سووكی برینداربوون و هیچ كه‌سێكیش فیشه‌كی به‌رنه‌كه‌وتووه.
به‌وته‌ی لێكۆڵه‌ره‌وان ته‌قه‌كه‌ره‌كه ده‌ستگیر كراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی پاڵنه‌ری ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت.
پێچه‌وانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، روسیا یاسای توندی بۆ هه‌ڵگرتنی چه‌ك داناوه و تائێستا روون نییه ئه‌و مێردمنداڵه چۆن چه‌كی ده‌ستكه‌وتووه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:06:17:05/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 4576
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت