روسیا دوا قه‌رزی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی دایه‌وه
وێستگه نیوزـ
حكومه‌تی روسیا رایگه‌یاند كه دوایین قه‌رزیی ده‌ره‌كیی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی داوه‌ته‌وه كه له سه‌رده‌می یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوه‌وه به میرات بۆی ماوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی دارایی روسیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه حكومه‌تی مۆسكۆ 125 ملیۆن و 200 هه‌زار دۆلاری داوه‌ته‌وه به بۆسنه، ئه‌وه‌ش له‌پای ئه‌و رێكه‌وتنه بازرگانییه‌ی له‌نێوان یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و یوگسلافیای جاران هه‌بووه كه هه‌ردووكیان ئێستا ههڵوهشاوهنهتهوه.
وه‌زاره‌تی دارایی روسیا راشیگه‌یاندووه كه روسیای فیدڕاڵ هه‌موو قه‌رزه‌كانی بۆسنه و هه‌رسكی داوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش دوا قه‌رزی بیانی بووه كه له‌سه‌ر یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی جاران بووه.
له 21ی ئازاری 2017، روسیا و بۆسنه رێككه‌وتنێكیان واژوكرد بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی نێوانیان و رێككه‌وتنه‌كه‌ش له 20ی ته‌مموزی 2017 كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له 26ی كانونی یه‌كه‌می 1991 و سه‌ربه‌خۆبونی كۆماره‌كانی ناو ئه‌و یه‌كێتییه، روسیا قه‌رزه‌كانی سۆڤیه‌ت و به میرات بۆ روسیا مایه‌وه، ساڵی 1998 به‌هۆی پاشه‌كشه‌ی ئابورییه‌وه روسیا توانای دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی نه‌ما، دواجار ساڵی 2006 به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و غازی سروشتی و زۆربوونی داهات، له یانه‌ی ئابوریی پاریس 20 میار دۆلاری دایه‌وه به 17 ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن قه‌رز.
ڤلادیمێر پوتن-ی سه‌رۆكی روسیا هه‌میشه پێداگری له‌سه‌ر پاراستنی دۆخی دارایی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و ده‌یه‌وێت به به‌هێزی بیهێڵێته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئابوریی روسیا به‌هۆی سزاكانی ئه‌وروپا له‌پای مملانێی مۆسكۆ له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا و له هه‌مانكاتدا به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، ئابورییی ئه‌و وڵاته زیانی به‌رچاوی به‌ركه‌وتووه.
PM:02:21:22/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 3492
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت