پوتن و روحانی جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق ده‌كه‌نه‌وه
روحانی و پوتن
وێستگه نیوزـ
هه‌ردوو سه‌رۆكی ئێران و روسیا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق و سه‌رقامگیریی ناوچه‌كه كرده‌وه.
حه‌مید ئه‌بوتالبی، یاریده‌ده‌ری نوسینگه‌ی حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران به ئاژانسی ته‌نسیم-ی ئێرانی راگه‌یاند كه روحانی و ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیدا پرسه‌كانی تایبه‌ت به ناوچه‌كه و دۆخی ئێستای عیراق و سوریایان تاوتوێ كردووه.
هه‌ر له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا پوتن و روحانی جه‌ختیان له‌سه‌ر روبه‌ڕوبنه‌وه‌ی تیرۆر به‌به‌رده‌وامی كردووه‌ته‌وه و به‌پێویستیان زانیووه یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه بپارێزرێت.
سه‌رۆكی روسیا و ئێران باسیشیان له لوتكه‌ی سێقۆڵیی نێوان روسیا و ئازه‌ربایجان و ئێران له تارانی پایته‌خت كردووه.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 24ی ئه‌یلولی 2017، ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران راگرتنی سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كانی ئێرانی بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر و رفینی ئه‌و فڕۆكانه‌ش راگرت كه له هه‌رێمه‌وه به ئاسمانی ئێران‌دا ده‌ڕۆن.
PM:04:14:25/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 3724
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت