روسیا 155 دیپلۆماتكاری تری ئەمریكی لە وڵاتەكەی دەردەكات

‌ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکى ڕوسیا

وێستگە نیوز-

ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکى ڕوسیا دەڵێت، ئەگەری هەیە 155 دیپلۆماتكاری دیکەی ئەمریکی لە خاکی ڕوسیا دەربکرێن.
 
پاش ئەوەی ئەمریکا کۆنسولخانەی ڕوسیای لە سانفرانسیسکۆ داخست، ئەمڕۆ پوتین ڕایگەیاند، کە ئەو کردەوەیەی دەوڵەتی ئەمریکا سەرەڕۆیانە بووەو هۆشداریشیدا کە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەگەری هەیە 155 دبلۆماتی ئەمریکا لە ڕوسیا دەربکەن.
 
پوتن هەروەها داوای لە وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا کردووە، کە سکاڵانامەیەک دژی پێشێلکارییەکانی ئەمریکا ئامادە بکەن لە بەرامبەر ئەو شوێنانەی دەوڵەتی ڕوسیا لە خاکی ئەمریکادا خاوەنیانە.
 
ڕۆژی پێنجشەممە ئەمریکا بڕیاری داخستنی کۆنسولخانەی ڕوسیای دەرکرد لە سانفرانسیسکۆ، هەروەها دەوڵەتی ڕوسیاش ماوەیەک پێش ئێستا ژمارەی کارمەندەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکای بەنیوە کەمکردبووەوە، ئەوەشی وەکو کاردانەوەیەک لەبەرامبەر بایکۆتەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا دژی ڕوسیا ئەنجامدابوو.


PM:02:29:05/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 3356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو