پوتن باڵیۆزی نوێی روسیا بۆ ئەمەریكا دیاری دەكات

‌ئەناتۆڵی ئانتانۆڤ باڵیۆزی نوێی روسیا لە ئەمەریكا

وێستگە نیوز-

ڤلادمێر پوتن سەرۆكی روسیا ئەناتۆڵی ئانتانۆڤ-ی وەك باڵیۆزی نوێی وڵاتەكەی لە ئەمریكا دەستنیشانكرد، ئەمەش پاش ئەوەی ناوبراو پێشتر بۆماوەی زیاتر لە 9 ساڵ باڵیۆزی روسیا بووە لە ئەمەریكا.

پەیوەندییەكانی نێوان روسیا و ئەمەریكا لەماوەی جەنگی ساردا گەیشتە نزمترین ئاست، ئێستاش دەزگا هەواڵگرییەكانی ئەمەریكا گەیشتوونەتە ئەو دەرەنجامەی كە روسیا دەستی وەرداوەتە هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2016ی سەرۆكایەتی ئەمەریكا و لەهەوڵیاندا بۆئەوەی وابكەن دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هەڵبژاردنەكە بباتەوە، لای خۆشیەوە روسیا رەتیدەكاتەوە دەستیوەردابێتە هەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا.

دیاریكردنی باڵیۆزی نوێی روسیا لەلایەن پوتن، لەكاتێكدایە كە لەماوەكانی رابردوودا ئەمریكا چەندین دیپلۆماتكاری روسیی لە وڵاتەكەی دەركرد و لەبەرامبەریشدا سەرەتای ئەم مانگە، حكومەتی مۆسكۆ داوای لە ئەمریكا كرد كە ژمارەی دیپلۆماتكارەكانی لە روسیا كەم بكاتەوە و لەبەرامبەریشدا وەك تەنزێك ترامپ سوپاسی پوتنی كرد و رایگەیاند، كە بەهۆی كەمكردنەوەی دیپلۆماتكارە ئەمریكییەكان لە روسیا، بودجەیەكەی باش دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا و كەمتر مووچە دەدەن.


PM:06:57:22/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 4579 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو