باڵه‌كایه‌تی.. 13 پێشمه‌رگه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵات له لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه ئازاد كران
وێستگه نیوز ـ
ئەو 13 پێشمەرگەیەی کە لەلایەن هاوڵاتیانی چەکدارەوە لە ناوچەی باڵەکایەتی دەستبەسەرکرابوون ئازاد کران.
ماڵپه‌ری ئێن ئاڕ تی، له زاری په‌یامنێره‌كه‌یانه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و 13 پێشمه‌رگه‌یه‌ی له لایه‌ن هاوڵاتیانی چه‌كداری باڵه‌كایه‌تیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون ئازاد كران.
پێشتر هاوڵاتیانی چەکداری گوندەکانی دەوروبەری چۆمان کە ئەو پێشمەرگانەیان دەستبەسەر کردبوو رایانگەیاندبوو تا بکوژی دوو هاوڵاتییە براکەی گوندی گوندەژور خۆیان رادەستی پۆلیس نەکەن ئازادیان ناکەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە دوێنێ هەینی بەهۆی رووداوێکەوە لە نێوان هاوڵاتیانی گوندی گوندەژور و پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان دوو برا کوژران و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
خەڵکی گوندەکە دەڵێن پێشمەرگەکانی کۆمەڵە دار و باخی ئەو دوو برایان بەکارهێناوە و بەهۆیەوە گرژی درووستبووە، پاشان تەقە لەو دوو برایە کراوە و کوژراون.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لەبارەی ئەو رووداوەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوکەیدا هاتبوو، کە ئەو هاووڵاتیانە بە چەکەوە چوونەتە شوێنی پێشمەرگەکانیان.
دواتر مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتی راگەیەندراوێکی لەسەر رووداوەکەی چۆمان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دوو برا کوژراوەکە ئەندامی یەکێتین و قبوڵی ستەمکردن لە ئەندامانیان ناکەن.
PM:09:00:26/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 4092
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت