وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان: رووداوه‌كان له ساڵی 2017دا كه‌میان كردووه
عه‌لی جه‌مال قدووری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان
وێستگه نیوز ـ
وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان ئاماری رووداوه‌كانی هه‌ردوو ساڵی 2016- 2017ی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه به‌راورد به ساڵی 2016، 31 حاڵه‌تی جۆراو جۆر كه‌می كردووه.
ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، عه‌لی جه‌مال قدووری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له باره‌ی رووداوه‌كانی هه‌ردوو ساڵی 2016- 2017 سازكرد.
كۆنگره‌كه لە بینای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان سازكراو وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان وتی: "له ساڵی 2016دا هه‌شت پیاو كوژراون، به‌ڵام ساڵی 2017، پێنج كوژراو هه‌بووه".
وتیشی: "حاڵه‌تی به‌دڕه‌وشتی له ساڵی 2016دا، 41 حاڵه‌ت بووه، به‌ڵام له ساڵی 2017دا بووه به 30 حاڵه‌ت، هه‌روه‌ك فێڵكردن له 2016دا 198 حاڵه‌ت بووه، له ساڵی 2017دا بووه به 150 حاڵه‌ت".
هــ. ر
PM:11:40:03/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 3763
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت