له ورمێ پێنج ژن بەهۆی رووداوی هاتوچۆوه گیانیان لەدەستدا
دیمەنێک لە رووداوەکە
وێستگه نیوز ـ
بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لە رێگەی نێوان شارەکانی شنۆ و نەغەدەی سەر بە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، پێنج کەس گیانیان لەدەستدا كه ههموویان ژن بوون و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
رووداوەکە شەوی رابردوو روویداوە و دوو ئوتۆمبێل لە جۆرەکانی جێب و پیکاپ خۆیان بەیەکدا کێشاوە، بەهۆیەوە پێنج کەس دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە و سەرجەمیشیان ژن بوون.
باقری بەهرامی، بەڕێوەبەری رووداوە نەخوازراوەکانی پارێزگای ورمێ رایگەیاندووە، دەستبەجێ بریندارەکان گەیهندراونەتە نەخۆشخانەکانی شنۆ و ورمێ و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان، یەکێک لە بریندارەکانیش کچێکی تەمەن چوار ساڵە.
هــ. ر
PM:01:24:26/12/2017
ئهم بابهته 4738
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت