ئاماری رووداوه‌كانی ساڵی رابردووی دهۆك راگه‌یه‌ندرا


وێستگه‌ نیوز ـ
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 2ی كانوونی دووه‌می 2018، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی دهۆك ئاماری رووداوی جۆراوجۆی ساڵی 2017ی راگه‌یاند كه‌ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌بوون.


رائید بێوار عه‌بدولعه‌زیزی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌رگری شارستانی گشتی دهۆك له‌ كۆنگه‌ره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا ئاماری رووداوه‌كانی ساڵی 2017 راگه‌یاند.

رائید بێوار رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی ساڵی 2017 دا هه‌زار و 453 رووداوی  جۆراوجۆر له‌ سنووری پارێزگای دهۆك روویداوه‌، به‌هۆیه‌وش 61 هاوڵاتی گیانی له‌ده‌ستداوه‌72 برینداربوین، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و رووداوانه‌ش نۆ ملیار و664 ملیۆن و 540 هه‌زار دینار زیان به‌رهاوڵاتیان كه‌وتووه‌.

وتیشی، "لەو 61 کەسە 32 کەس سوتاون و 29ی دیکەش خنکاون، له‌وه‌ش توانیومانه‌ 110 هاوڵاتی رزگار بكه‌ین له‌ وستان".

هــ. ر


PM:12:24:02/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 2103 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو