دەوالی بە دەرزی چارەسەر ده‌كرێت؟
وێستگە ستایل-
لەبەرئەوەی دەوالی دەبێتە هۆی ئازار، ناشرین بونی شوێنەکە، دروستبونی کڵۆی خوێن ، دروستبونی برینی قاچ بۆیە پێویستی بە چارەسەرە، دکتۆر ئارام پسپۆڕی نەشتەرگەری دڵ و سنگ و بۆرییەکانی خوێن له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م چاره‌سه‌ره باسده‌كات.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت"یەکێک لە ڕێگا چارەسەرەکان بەکارهێنانی دەرزییە بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی دەوالییەکەیان گەشتۆتە نمرە سێ و چوار ، شێوازێکی تاڕاددەیەک تازەیە ،لەم ڕێگایەدا ماددەیەک دەکرێتە ناو بۆری خوێنهێنەرەکەوە و دیوارەکەی دەپوکێنێتەوە و ماددەکە لەوێدا دەمێنێتەوە وەکو فایبەرێک بەوەش دەوالی چاک دەکاتەوە ، بە گشتی زیانی نیە ، لە ٩٠٪ حاڵەتەکان بە تەواوی چارەسەر دەکات و دەوالیەکە هەڵناداتەوە"
دكتۆر ئارام ده‌شڵێت" ئه‌م چاره‌سه‌ره بۆ هەموو کەسێک نابێت بۆ نمونە ئەگەر دەوالیەکە قوڵ بوو ئەوا ڕێگاکانی دیكه بەکاردێت وەکو چارەسەر بە تیشک یاخود لەیزەر یان نەشتەرگەری کە پزیشکی پسپۆڕ دیاری دەکات."
PM:08:43:29/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1220
جار خوێنراوه‌ته‌وه