‌ جۆرێك میوه‌ زیان به‌ مینای ددان ده‌گه‌یه‌نێت

وێستگە ستایل-

پزیشكێكی ددان ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كات خواردنی چه‌ند جۆرێك میوه‌ و شه‌ربه‌ت زیان به‌ مینای ددان ده‌گه‌یه‌نێت و لاوازی ده‌كات، به‌دیاریكراوی میوه‌ مزره‌مه‌نیه‌كان و هۆكاره‌ بۆ كلۆر بوونی ددان.

دكتۆر ساهیل باتیل له‌ نۆرینگه‌ی‌"مارلیبۆن سمایل" له‌ له‌نده‌ن ده‌ڵێت" هه‌ندێك جۆری خواردن و خواردنه‌وه‌ ده‌كرێت زیان به‌ ددان بگه‌یه‌نێت به‌هۆی هه‌بوونی بڕێكی زۆر له‌ شه‌كر و ترشه‌ڵۆك تیایدا، ئه‌مه‌ واده‌كات به‌ دداندا بنوسێت و ئه‌گه‌ری كلۆر بوون زیاد بكات، هه‌رچه‌نده‌ مزره‌مه‌نیه‌كان سوودیان بۆ ته‌ندروستی هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌م زیانه‌ش به‌ ددان ده‌گه‌یه‌نن"

ته‌واوی مزره‌مه‌نیه‌كان وه‌ك لیمۆ و پرته‌قاڵ و سندی بڕێكی زۆر ترش و شه‌كری تیادایه‌ زیان به‌ مینای ددان ده‌گه‌یه‌نێت و هۆكاره‌ بۆ دروستبوونی ژینگه‌یه‌ك بۆ كلۆربوونی ددان، به‌ڵام خواردنه‌وه‌ی‌ شه‌ربه‌تی ئه‌م میوانه‌ به‌ قه‌سه‌ب ئه‌م زیانه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش مینای ددان له‌ده‌ست بدرێت دوباره‌ دروست نابێته‌وه‌ و قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه‌"

ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ر ژه‌مێكدا شه‌ربه‌تی میوه‌ مزره‌مه‌نیه‌كانت خوارده‌وه‌ یان ئه‌م میوه‌یه‌ت خوارد ئه‌وه‌ ده‌بێت 30 خوله‌ك چاوه‌ڕێ بكه‌یت پاش ئه‌وه‌ ددانت بشۆی، شۆردنی ددان پاش خواردنی ئه‌م میوانه‌ زیان به‌ ددان ده‌گه‌یه‌نێت"


AM:09:56:15/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل