پسپۆڕێكی ئه‌مه‌ریكی له توركیاوه دوپشكی دزه پێكردوه نرخه‌كه‌ی ملیۆنه‌ها دۆلاره
وێستگە ستایل-
پێده‌چێت ئاره‌زووی زۆر بۆ زانست و خوێندن به‌رپرسی مۆزه‌خانه‌ی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به مێژوو له نیویۆرك ی تێوه‌گلاندبێت، پاش ئه‌وه‌ی له توركیا ده‌ستگیركرا به تۆمه‌تی دزه پێكردنی جاڵجاڵۆكه و دوپشكی ژه‌هراوی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
لۆریندۆ بریندینی ئێواره‌ی سێ شه‌ممه بڕیار بووه له فڕۆكه‌خانه‌ی توركیاوه به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێ بكه‌وێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ ده‌ستگیركراوه و له جانتاكه‌یدا ده‌یان كیسه‌ی تیادا بووه نزیكه‌ی 1500 دوپشك و جاڵجاڵۆكه‌ی ژه‌هراوی و ده‌یان كیسه‌ی پلاستیك هه‌بووه كه شله‌یه‌كی نه‌زانراوی تیادابووه.
بریندینی پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه گه‌شته‌كه‌ی خۆی كردوه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا و باسی له‌وه‌ش كردوه له‌به‌رده‌م دادگادا بێ تاوانی ده‌ركه‌وتوه و ئه‌وه‌ش هۆكار بووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت گه‌شت بكات به‌ره‌و وڵاته‌كه‌ی خۆی و ده‌شڵێت" ئه‌و ڕاپۆرته‌ی له‌باره‌ی منه‌وه له میدیاكانی توركیا بڵاوكرایه‌وه ته‌نها چه‌واشه‌كاری بووه به‌رپرسانی فڕۆكه‌خانه به‌ته‌واوه‌تی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه فه‌رمیانه‌یان پشگوێ خست كه من ده‌متوانی وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی گه‌شت بكه‌م "
هاوكات وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وتویه‌تی" هیچ شتێك بۆ ئێمه گرنگتر نییه له سه‌لامه‌تی هاوڵاتیه ئه‌مه‌ریكیه‌كانمان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان، به‌له‌به‌ر چاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندی بابه‌ته‌كه هیچ ورده‌كاری زیاترمان لانییه ئاشكرای بكه‌ین"
PM:02:28:15/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 6512
جار خوێنراوه‌ته‌وه