هۆكار و چارهسهری ئازاری خوارەوەی پشت
وێستگە ستایل-
ئازاری خوارەوەی پشت یەکێکە لە باوترین کێشە تەندروستییەکان لە جیهاندا، دكتۆر ئاری پسپۆری نەشتەرگەری مێشک و بڕبڕەی پشت و کۆمەڵە دەمارەکان، دكتۆر ئاری پسپۆری نەشتەرگەری مێشک و بڕبڕەی پشت و کۆمەڵە دەمارەکان لهم بابهتهدا وردهكاری زیاتر جهخاته ڕوو.
ئهم پزیشكه دهڵێت"لە سەدا ٨٥ ی بارەکاندا ئازارەکە لە جۆری ناتایبەتمەندە، واتە هیچ هۆکارێکی دیار لە پشکنینەکاندا دەرناکەوێت و ئەگەری تووشبوون بە ئازاری خوارەوەی پشت لە تەمەندا بە نزیکەیی ٦٠ بۆ ٩٠ لەسەدایە بۆ هەر کەسێک."
هۆکارە دیارەکانی بریتین لە دەرچوونی دیسک (خەپلەی کڕکڕاگەیی نێوان بڕبڕەکان)، هەوکردن، کەشەنگی و لاوازی ماسولکەکانی پشت، و درز و شکان لە بڕبڕەکان.
لە زۆرینەی بارەکاندا نەشتەرگەری پێویست نییە و تەنها حەوانەوە بۆ ماوەی کەمتر لە چوار ڕۆژ و وەرگرتنی ئازارشکێن و دژەهەوکەرە ناستیرۆیدییەکان (وەک ڤۆڵتارین و پڕۆفین) بەسە بۆ باشبوونی نەخۆشەکە، تەنانەت ژمارەیەکی کەمی نەخۆشانی دیسکیش پێویستیان بە نەشتەرگەری دەبێت.
PM:12:26:28/04/2024
ئهم بابهته 2932
جار خوێنراوهتهوه