به‌ناوبانگترین پێشكه‌شكاری BBC ئابڕوی چووه
وێستگە ستایل-
یه‌كێك له گه‌وره پێشكه‌شكاره‌كانی"BBC" هیو ئیدواردز نامه‌ی ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆی ئاڕاسته‌ی ده‌زگاكه‌ی كرد، ماوه‌ی 20 ساڵه ئه‌م پێشكه‌شكاره ئێواران هه‌واڵ ده‌خوێنێته‌وه،به‌ڵام ئابڕوچونێكی سێكسی هۆكار بووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاره‌كه‌ی دوور بكه‌وێته‌وه.
ماوه‌ی 20 ساڵه ئیدواردز گه‌رمترین هه‌واڵه‌كانی به‌ریتانیا بۆ بینه‌ره‌كانی BBC ده‌خوێنێته‌وه، ئه‌مڕۆ ده‌ستی له‌كاره‌كه‌ی كێشایه‌وه و چیتر خزمه‌ت ناكات وه‌ك پێشكه‌شكارێكی هه‌واڵی له‌و كه‌ناڵه.
ئیدواردز ماوه‌ی 40 ساڵه وه‌ك ڕاگه‌یاندنكار كاری كردوه، وتویه‌تی" پاش 40 ساڵ كاركردن له بواری ڕاگه‌یاندن له‌سه‌ر قسه‌ی پزیشكه‌كانم ئه‌م بڕیاره‌مدا و ده‌ستم له‌كار كێشایه‌وه"
ئه‌م پیاوه ته‌مه‌ن 62 ساڵه له مانگی ته‌موزی 2023 ه‌وه له كاركردن وه‌ستاوه پاش ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبار كرا به پێدانی بڕێك پاره به هه‌رزه‌كارێك بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی ڕوتی بۆ بنێرێت، به‌هۆی ئه‌م تۆمه‌تانه‌وه ئیدواردز توشی خه‌مۆكی توند بووه و ناچار بووه له نه‌خۆشخانه بمێنێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ر.
دایكی قوربانیه‌كه باسی له‌وه كردوه ئیدواردز بڕی 35 هه‌زار جونه‌ی ئه‌سته‌رلینی به كچه 17 ساڵه‌كه‌یداوه بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 3 ساڵ وێنه‌ی ڕووتی بۆ بنێرێت، به‌م هۆیه‌وه كچه‌كه‌ی ئالوده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر بووه.
ئیدواردز یه‌كێك بووه له به‌ناوبانگترین بێژه‌ره‌كانی BBC و ته‌نها موچه‌ی ساڵی 2022-2023 ی زیاتر بووه له 500 هه‌زار یۆرۆ.
PM:09:27:23/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 676
جار خوێنراوه‌ته‌وه